پوتن: هیچ وڵاتێك ناتوانێت رووسیا له جیهان جیا بكاته‌وه
"وڵاته‌كه‌مان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گه‌نمه له جیهان"
K24 - هه‌ولێر:
گرژیی و كێشه‌كانی نێوان رووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپی به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا فراوانتر ده‌بن، له‌مباره‌یه‌وه پوتن، رایگه‌یاند، "كه‌س ناتوانێت مۆسكۆ له‌گه‌ڵ جیهاندا داببڕێنێت".
له میانی گوتارێكی له كۆڕبه‌ندی ئابووری ئۆڕاسی، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا گوتی: "سزا ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر رووسیا ته‌نیا زیانگه‌یاندنه به‌خۆتان".
پوتن راشیگه‌یاند، وڵاتانی رۆژئاوا ناتوانن رووسیا له ئابووری و بازاڕی جیهان بێبه‌ش بكه‌ن، هیچ وڵاتێك ناتوانێت رووسیا له جیهان جیا بكاته‌وه.
پوتن ئاماژه به‌وه ده‌كات، "وڵاتانی رۆژئاوا یاسا و پێوه‌ره ئابوورییه جیهانییه‌كان پێشێڵ ده‌كه‌ن، وڵاته‌كه‌مان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه گه‌نمه له جیهاندا، ركابه‌ری هه‌مووتان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها پوتن گوتی: "جاران رووسیا گه‌نمی ده‌كڕی، به‌ڵام ئێستا ده‌یفرۆشێته‌وه، له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا پتر گه‌نم به‌رهه‌م دێنین".
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا، وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای ئابووری و سیاسیان خسته سه‌ر مۆسكۆ، به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕی خۆراك له جیهاندا دروستبووه.
ماوه‌ی پتر له 90 رۆژه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كیێڤ ناتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده بكات، به‌تایبه‌تی گه‌نم، كه ئۆكرانیا سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری گه‌نمه له جیهان.
پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له رووسیا كردووه، رێڕه‌وێكی ئارام بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا سزا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی په‌ینی كیمیایی رووسیا هه‌ڵبگیرێت.
سوپای رووسیا له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022ـه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه، له باكووری ئۆكرانیا و ده‌وروبه‌ری كیێڤی پایته‌خت كشایه‌وه، له باشووری وڵاته‌كه ماریوپۆل به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه.