ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ست به سه‌رما و سڕبوونی ده‌ست و پێییه‌كانت ده‌كه‌یت ئه‌مه بخوێنه‌وه
"ره‌نگه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانت دروست بكات"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی هه‌ست به سه‌رمابوون ده‌كه‌یت پێویسته گرنگی به‌م چوار خاڵه بده‌یت، به پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانت دروست بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پیته‌ر بێیدی، پزیشكی ئه‌مه‌ریكی له بواری به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئێسك، زۆربه‌ی كات هه‌ستكردن به سه‌رمابوون ئاساییه و جێی مه‌ترسی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ژیانی رۆژانه دروستكرد و له وه‌رزی گه‌رما له‌كاتی خه‌وتن به‌تانیت به‌كار هێنا، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ناسروشتییه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ـی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ستت به سڕبوونی ده‌ست و پێیه‌كان كرد، یاخوود رۆژانه زۆرترین كات رووت له سه‌رئاو كرد، وا پێویست ده‌كات پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان ئه‌نجام بدرێت.
به گوێره‌ی زنیارییه‌كانی ئه‌م رۆژنامه به‌ریتانییه، هۆكاره‌كان بریتین له:
یه‌كه‌م: غوده‌ی ده‌ره‌قی
كاریگه‌ری بۆ سه‌ر رێژه‌ی لێدانی دڵ ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه، یاخوود به‌رده‌وام هه‌ست به سه‌رمابوون، قاچ ئێشان، وشكبوونی پێست و زیادكردنی كێش ده‌كه‌یت.
دووه‌م: كه‌می ئاسن له له‌ش
رێژه‌ی ئاسن له له‌شی مرۆڤ له رێگه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی خۆراكه‌وه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت زۆر به‌كارهێنانی گۆشت و میوه، ئه‌م دیارده‌یه له له‌ش وا ده‌كات هه‌ست به سڕبوون و سه‌رمابوونی به‌رده‌وام بكه‌ین.
سێیه‌م: به‌كارهێنانی ده‌رمان
زۆربه‌ی كات ده‌رمان ده‌بێته هۆكاری تێكچوونی به‌شه‌كانی دیكه‌ی له‌ش، یاخوود رێژه‌ی ژماره‌كانی لێدانی دڵ تێك ده‌دات، یان پله‌ی گه‌رمی له‌ش ناجێگیر ده‌كات، وا ده‌كات هه‌ست به سه‌رمابوون بكات.
چواره‌م: كێشه‌ی دڵ
زۆر جار مرۆڤ هه‌ست به سه‌رمابوونی به‌رده‌وم ده‌كات، ئاگاداری ئه‌وه‌ش نییه كێشه له ده‌ماره‌كانی ده‌وروبه‌ری دڵدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وریی، وا ده‌كات خوێن به باشی بۆ پێ و ده‌سته‌كان نه‌چێت و سڕبوون و سه‌رمابوون رووبدات.