رۆژنامه‌یه‌ك نهێنییه‌كی خۆڵبارین ئاشكرا ده‌كات
"گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای عێراق به‌هۆی كاریگه‌ری جه‌نگه‌كانه‌وه بووه، نه‌وه‌ك گۆڕانكاریی سرووشتی"

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ریكا به دروستكه‌ری خۆڵبارین و تێكچوونی ژینگه له عێراق و ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1991 له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو گازی كیمیتریلی به‌كار هێناوه، به‌هۆیه‌وه ته‌واوی كه‌شوهه‌وای عێراق تێكچووه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لزه‌مان" چاپی عێراق، كه پشتی به راپۆرتێك به‌ستووه رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو ترسناكترین چه‌كی كیمیاوی (گازی كیمیتریل)ـی به‌كار هێناوه، به‌هۆیه‌وه كاره‌ساتی ژینگه‌یه‌یی له ناوچه‌كه دروستكردووه.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لزه‌مان" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و چه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له (عێراق و كه‌نداو) به‌كاریهێناوه، وایكردووه كه‌شوهه‌وا تێكبچێت و ببێته هۆكاری دروستبوونی بوومه‌له‌رزه، هه‌وره‌تریشقه، گڕكان، گۆڕانی وه‌رزه‌كان و وشكه‌ساڵی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێك له وڵاته دراوسێكانی عێراق رێگه‌ی به سوپای ئه‌مه‌ریكا داوه گازی كیمیتریل له وڵاته‌كه‌ی ئه‌مبار بكات.
ده‌زگای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق ئه‌م زانیارییانه‌ی پشڕاستكردووهتهوه رایگه‌یاند، گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای عێراق به‌هۆی كاریگه‌ری جه‌نگه‌كانه‌وه بووه، نه‌وه‌ك گۆڕانكاریی سرووشتی.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان نووسیوێتی: "گازی كیمیتریل وا ده‌كات له رێگه‌ی تیشكی موگناتیسییه‌وه گۆڕانكاری له ژینگه دروست ببێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی خۆڵبارین، بارانبارین و بوومه‌له‌رزه رووبده‌ن".
رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی ناسای نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 1991 گازی كیمیتریلی به‌سه‌ر عێراقدا رشاندووه، بۆ ئه‌مه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكایی ڤاكسینیان دژی كاریگه‌رییه‌كان ئه‌م گازه به‌كار هێناوه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌رێژه‌ی %47 هه‌ڵگری ڤایرۆسی كیمیتریل بوون، ئه‌و كات به‌و په‌تاو نه‌خۆشییه ده‌گوترا "نه‌فره‌تی عێراق".
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌لزه‌مان، كاریگه‌ری كیمیتریل زیاتر له باشووری عێراق ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك زۆربوونی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، ده‌ركه‌وتنی خۆڵبارین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به گشتی.
جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو به سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌شداری 32 وڵات بۆ ده‌ركردنی عێراق له كوه‌یت ساڵی 1991 به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆیه‌وه هێزه‌كانی سه‌دام حوسێن له‌م وڵاته ده‌ركران.