سه‌در بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران: پشت به‌خوا ببه‌ستن و یاسای ئاسایشی خۆراك تێپه‌ڕێنن
"دوور له موزایه‌ده‌ی حزبی، تایفی و نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ركردنی یاسای ئاسایشی خۆراك له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ئێستادا بووه‌ته ئه‌رك"

K24 - هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، ده‌نگ به پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك بده‌ن وه‌ك چۆن یاسای به‌تاوانناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ركرا.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسای به‌تاوانناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی ده‌ركرد، دوور له موزایه‌ده‌ی حزبی، تایفی و نه‌ته‌وه‌یی، ده‌ركردنی یاسای ئاسایشی خۆراك له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ئێستادا بووه‌ته ئه‌رك.
سه‌در راشیگه‌یاند، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگ و داوا یاساییه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایه‌كی به‌سوود، هیوامان به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی و پێكهاته‌كانی دیكه.
هه‌روه‌ها سه‌در گوتی: "پێویسته هه‌مووتان له ئازار و داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق تێبگه‌ن، پشت به‌خوا ببه‌ستن".
