دەروازەکانی ناوچەی سەوز دەکرێنەوە

هاتووچۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئاسایی دەکرێتەوە

دەروازەکانی ناوچەی سەوز
دەروازەکانی ناوچەی سەوز

K24 – هەولێر

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە و هاتووچۆ تیێدا ئاسایی دەبێت.

بڕیارە لەمڕۆ یەکشەممەوە بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەروازەکانی ناوچەی سەوز بکرێنەوە و وەک هەر ناوچەیەکی دیکەی بەغدا 24 کاتژمێر هاتووچۆ تێیدا ئاسایی بێت.

بەهۆی هەستیاری ناوچەی سەوز، کە بارەگای سەرەکی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەشێک لە باڵیۆزخانەی وڵاتان، لە نێویاندا باڵیۆزخانەی ئەمەریکای تێدایە، تاوەکوو ئێستا هاتووچۆ تیایدا سنوورداربووە، تەنیا لە یەک دەروازەشەوە هاتن و چوون بۆ چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو رێگەپێدراو بووە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشتری عێراقیش لە سەردەمی کابینەکەیدا بڕیاریدا دەروازەکانی ناوچەی سەوز بکرێنەوە، بەڵام دوای ماوەیەک بەهۆی دۆخی ئەمنی دەروازەکان داخرانەوە.

ناوچەی سەوز بە دیاریکراوی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، چەندین جار لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق کراوەتە ئامانج.

ناوچەی سەوز
ناوچەی سەوز
Fly Erbil Advertisment