ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رقاڵی چین؟
له‌م رۆژه‌دا زۆرێك ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن

K24 - مینیسۆتا:
كۆتا دووشه‌ممه‌ی مانگی ئایاری هه‌موو ساڵێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان بۆ یاده‌وه‌ریی و ئاهه‌نگێك ئاماده‌ده‌كه‌ن كه هه‌ندێكیان تێیدا غه‌مگین و هه‌ندێكیشیان ئه‌م رۆژه ده‌كه‌ن به هەلێك بۆ گه‌شت و چوونه سه‌ر ده‌ریا كه له بنه‌ڕه‌تدا مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه نییه، كه‌واته بابزانین مه‌به‌ست چییه و ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رقاڵی چین؟
پار كۆتا دوو شه‌ممه‌ی مانگی ئایار كه‌وته 31ـی ئایار، به‌ڵام ئه‌مساڵ كۆتا دووشه‌ممه‌ی مانگی ئایار كه‌وته 30ـی ئایار، ساڵی ئاینده ده‌كه‌وێته 29ـی ئایار و 2024یش ده‌كه‌وێته 28ی ئایار، هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌م رۆژه له نێوان 28 ئایار بۆ 31ی ئایار دووباره ده‌بێته‌وه.
له‌م رۆژه‌دا زۆرێك ئاماده‌كاری بۆ ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر یه‌ك رۆژ پاش كۆتایی هه‌فته دێت، هه‌لێكی باشه هه‌ندێك له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێكانیاندا ئاهه‌نگی خێزانی ده‌گێڕن، له سه‌ند‌ویج خواردنه‌وه تا خواردنه‌وه و ئاهه‌نگ، له سه‌مای سه‌ر ده‌ریاوه تا ده‌گاته یارییه ئاگرینه‌كان، له‌و چالاكیانه‌ن كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیانی پێوه سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا خۆهه‌ڵخستن له‌كه‌نار ده‌ریا و ئاهه‌نگی كه‌نار ده‌ریا نه‌ك زۆرباشه، به‌ڵكو چێژی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ئامانج و مه‌به‌سته بنه‌ڕه‌تییه‌كه نییه له‌و رۆژه‌دا كه به‌رۆژی یاده‌وه‌ری Memorial Day ناسراوه، به‌ڵكو یادككردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی ئه‌و كه‌سانه‌یه له‌كاتی سه‌ربازیدا گیانیان به‌ختكردووه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام پێویسته بزانین رۆژی یاده‌وه‌ری Memorial Day له كوێ-ه‌وه هاتووه و چۆن ده‌ستی پێكردووه؟
رۆژنامه‌ی ستار ئاند ستراپس له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای سێ ساڵ له جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا كه رۆبه‌رت ئی لی خۆی راده‌ستی یۆلیسس ئێس گرانت كرد بۆ كۆتایی هێنان به جه‌نگی ئه‌هلی یاخود ناوخۆ له ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانی ژماره 11 له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتی جۆن ئه‌ی لۆگان له سوپای یه‌كگرتوو (رێكخراوی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان)ـه‌وه، ده‌رچوو، له‌و فه‌رمانه‌دا كه له‌ساڵی 1868دا ده‌رچووە، 30 ئایاری وه‌ك رۆژی یاده‌وه‌ری دیاریكرد، ئه‌ویش به‌مه‌ستی هه‌ڵوه‌راندنی په‌ڕه‌ی گوڵ به‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌یان گیانیان به‌خشی و ئێستاش ته‌رمه‌كانیان له گشت شاروشارۆچكه‌كان له گۆڕه‌پانی كڵێسادا نێژراون.
جه‌نگی ئه‌هلی- ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا له به‌هاری 1865 كۆتایی هات كه زیاتر له 620 هه‌زار سه‌رباز-ی تێدا كوژرا.

یه‌كه‌م یادی نیشتمانی بۆ چه‌ژنه‌كه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌رێوه‌چوو، له‌و یاده‌دا جیمس گارفێڵد، جه‌نه‌راڵی پێشووی سوپای یه‌كگرتوو و 20ـەمین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن- واشنتن وتارێكی پێشكه‌شكرد.
هه‌رچه‌نده ئاسانه بڵێین رۆژی یاده‌وه‌ری له ساڵی 1868ـه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ناسێنراوه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا له كه‌یه‌وه بووه به رۆژی یاده‌وه‌ری Memorial Day؟
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا نوسیویه‌تی: "ساڵی 1966، لیندۆن جۆنسۆن، 37ـەمین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له شارۆچكه‌ی واته‌رۆ - نیویۆرك شوێنی له‌دایكبوونی رۆژی یاده‌وه‌ری تێدا ده‌ستنیشانكرد".

به وارژووكردنی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی، حكومه‌تی فیدرالی به فه‌رمی رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ناساند كه (واته‌رۆ) سه‌ده‌یه‌ك پێشتر و له 1866 وه‌ك سه‌ره‌تای رێزگرتن بووه، له‌پشووی فه‌رمی لای ئه‌مه‌ریكا.
له‌و ساڵه‌دا خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه تاجه گوڵینه و خاچ و چه‌پكه گوڵ-یان بۆ سه‌ر گۆڕی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان ئاماده‌كردووه و له گۆڕستانێكه‌وه بۆ گۆڕستانێكی دیكه به‌پێ رۆیشتوون بۆ رێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ی له شه‌ڕی ئه‌هلی ئه‌مه‌ریكا گیانیان به‌ختكردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی سایتی هستۆری، شارۆچكه‌ی دیكه‌ش هه‌ن كه خۆیان به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و رۆژه ده‌زانن، له‌وانه شاری بوالسبێرگ- ویلایه‌تی په‌نسێلڤینیا، كه ئاماژه به رێوڕه‌سمێك ده‌كات له ساڵی 1864دا به‌ڕێوه‌یان بردووه، به‌ڵام ئه‌م مه‌راسیمه له كاتێكدا بووه كه هێشتا شه‌ڕی ئه‌هلی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی نه‌هاتووه، بۆیه مه‌راسیمه‌كه رازاندنه‌وه‌ی گڵكۆی ئه‌و كه‌سانه بووه كه له‌و رۆژانه‌دا خۆیان به‌ختكردووه و ئه‌و پیاوه سه‌ربازانه‌ی له شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی 1812 گیانیان سپاردووه.
تا ساڵی 1968 شتێك نه‌بوو به‌ناوی رۆژی یاده‌وه‌ری Memorial Day به‌ڵكو سه‌ره‌تا ناوی رۆژی رازاندنه‌وه (Decoration Day) بووه كه ئاماژه بووه بۆ رازاندنه‌وه‌ی گڵكۆی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه گیانیان به‌ختكردووه.
ساڵی 1968، كاتێك كۆنگرێس یاسای (پشووی یه‌كخستنی دووشه‌ممه)ی په‌سه‌ندكرد، به فه‌رمی رایگه‌یاند كه (Memorial Day) له كۆتا دووشه‌ممه‌ی مانگی ئایاری هه‌موو ساڵێكدا به‌رێوه‌ده‌چێت.
له ساڵی 1971 به فه‌رمی بووه پشووی ره‌سمی و له‌و ساڵه‌وه یاده‌وه‌ری خۆبه‌ختكه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و قوربانیانی جه‌نگ له ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر گڵكۆكانیان یادیان ده‌كرێته‌وه، به‌پێی رێوڕه‌سمی كۆشكی سپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یان جێگری سه‌رۆك چه‌پكه گوڵ له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌ربازی نه‌ناسراو له گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن- واشنتۆن.