دوای كوژرانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سوپای پاسداران، ئیسرائیل هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی
له ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی و داوایان لێ ده‌كات سه‌ردانی وڵاتانی دراوسێی ئێران نه‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسدارانی ئێران به پله‌ی عه‌قید به‌ناوی حه‌سه‌ن سه‌یاد خودائی له رۆژهه‌ڵاتی تاران له‌لایه‌ن دوو پاسكیل سوواری نه‌ناسراوه‌وه كوژرا و به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ئێران بۆ تۆڵسه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ئیسرائیل هێزه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هۆشداریش ده‌داته هێزه‌كانی.
دوای كوژرانی سه‌یاد خودائی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له نزیك ماڵه‌كه‌ی، كه دوای كوژرانی موحسین فه‌خری زاده، زانای ئه‌تۆمی ئێرانی له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2020ـه‌وه، ئه‌مه دیارترین هێرشه كرابێته سه‌ر كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی كۆماری ئیسلامی، سوپای پاسداران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بۆ ئیسرائیل درێژكرد.
لای خۆشیه‌وه ئیبرائیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كارێكی حه‌تمییه".
لیوا حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سه‌پای پاسدارانی ئێرانیش ئیسرائیلی به كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره تۆمه‌تبار كرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دا.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی، "تایمز ئۆف ئسرائیل"، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، سوپای ئیسرائیل هێزه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له شوێنی جیاواز جۆره‌ها سیتسه‌می به‌رگری ئاسمانییان جێگیركردووه، له‌ناویان مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئاسنین هه‌ن.
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیسرائیلی گواستییه‌وه، ئه‌وان نیگه‌رانن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و درۆنه‌وه له وڵاتانی وه‌ك سووریا و لوبنان هێرشیان بكرێته سه‌ر.
پێشتریش چه‌ندین جار ئیسرائیل هۆشداریی داوه، له‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران بوونه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و به‌درێژایی سنووری ئیسرائیل جێگیربوونه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، به‌لایه‌نی كه‌م رووبه‌ڕووی 4 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێران بوونه‌ته‌وه، كه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، ناوچه‌كانی كه‌رتی رۆژئاوا و غه‌ززه ئاراسته‌كراون.
ئه‌مڕۆش ئیسرائیل هۆشداریی دایه هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری گه‌شتكردن بۆ توركیا و رایگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه له‌سه‌ر ئیسرائیلییه‌كان هه‌یه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا زۆرترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیلییه‌كان، له توركیا و وڵاتانی دیكه‌ی هاوسنووری ئێرانه‌وه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه تا ئێستا و له‌وه‌ش زیاتر دوای كوژرانی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی سوپای پاسداران به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك، ئێران به‌رده‌وام ئیسرائیل به‌و هێرشه تۆمه‌تبار ده‌كات، نیگه‌رانییه‌كی زۆر لای دامه‌زراوه به‌رگرییه‌كانی ئیسرائیل درووست بووه، له‌وه‌ی كه ئێران هه‌وڵ ده‌دات له سه‌رانسه‌ری جیهان زیان به ئامانجه‌كانی ئیسرائیل بگه‌یه‌نێت".
"تایمز ئۆف ئیسرائیل" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له ترسی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئێران، ئیسرائیل ئاستی ئاماده‌باشی ئه‌منیی له باڵیۆزخانه و كونسۆڵخانهكانی له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
سوپای پاسدارانی ئێۆران جه‌خت ده‌كاته‌وه، خودائی یه‌كێك بوو له به‌رگریكاره‌كانی مه‌زارگه پیرۆزه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پاسدارانه به‌كارده‌هێنرێت، كه له سووریا و عێراق كار ده‌كه‌ن و سه‌ر به فه‌یله‌قی قودسن، كه ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یانه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی به‌رپرسانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه كردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
H.B