سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
"سبه‌ی بانگهێشت كراون"

K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پرۆژە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك سبه‌ی بانگهێشت كراون.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كردووه، تێیدا داوا ده‌كات ئاماده‌ی دانیشتنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك ئاماده‌بن.
له بانگهێشت نامه‌كه‌دا هاتووه، سبه‌ی 31ـی ئایار / مایۆی 2022 كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له هۆڵی كۆبوونه‌وه ئاماده بن.
بڕیاربوو رۆژی (14ی ئایار/ مایۆی 2022) پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراك بکات، کە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیاوە، جیهان کەوتووەتە بەردەم مەترسی قەیرانی خۆراك، بەڵام لە سەر داوای چەند کوتلەیەك کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا، بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لە سەر پرۆژەکە بکرێت.
دادگای ئیتیحادی عێراقیش پرۆژە یاسای پشتیوانی ئاسایشی خۆراكی به‌هۆكاری ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ره‌تكرده‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته ده‌سه‌ڵاتی یاساناردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نییه.
