تورکیا بە فڕۆکە پەیام بۆ چەکدارانی پەکەکە دەنێرێت

چەند خاڵێک ئاراستەی چەکدارانی پەکەکە کراوە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

فڕۆکەکانی تورکیا چەند پەیامێک بۆ چەکدارانی پەکەکە دەنێرن و داوایان لێدەکەن واز لە ریزەکانی ئەو حزبە بێنن.

بەگوێرەی چەند بەڵگەیەک کە دەست کوردستان24 کەوتووە، فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندەکانی بناری قەندیل لە سنووری قەزای پشدەر چەند پەیامێکیان بۆ چەکدارانی پەکەکە فڕێداوە، کە تێیدا داوایان لێدەکەن واز لەو حزبە بێنن و خۆیان بە کوشت نەدەن.

پەیامەکانی تورکیا بۆ چەکدارانی پەکەکە، کەوتووەتە دەست گوندنشینانی ئەو سنوورە و چەند خاڵێکی تێدا نووسراوە، وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی باوەڕ بە چەکدارانی پەکەکە بهێنن ریزەکانی ئەو حزبە جێبهێڵن و خۆیان نەکەنە قوربانی.

بەشێک لە گوندەکانی بناری قەندیل لە سنووری هەردوو قەزای پشدەر و رواندز، بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە چەندین جار بۆردومان کراون و زیانی زۆری گیانی و ماڵیش بەر گوندنشینان کەوتووە.

پەیامی تورکیا بۆ چەکدارانی پەکەکەک
پەیامی تورکیا بۆ چەکدارانی پەکەکە
پەیامی تورکیا بۆ چەکدارانی پەکەکە
پەیامی تورکیا بۆ چەکدارانی پەکەکە