موقته‌دا سه‌در لیستێك ناوی "گه‌نده‌ڵكاران" ئاشكراده‌كات
"ئه‌وانه ناوی سه‌درییه‌كانیان بۆ دزیكردن به‌كارهێناوه"

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (31ی ئایار/ مایۆی 2022) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوی چه‌ند كه‌سێكی ئاشكراكردووه و تۆمه‌تباریكردوون، كه ناوی سه‌درییه‌كانیان بۆ دزیكردن به‌كارهێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وانه ناوی سه‌درییه‌كان و جیهادیان بۆ دزینكردن له ماڵی گه‌ل به‌كارهێناوه، بۆیه به‌باشی ده‌زانم خۆم له‌وانه بێبه‌ری بكه‌م، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ناوی "ساڵح محه‌مه‌د عێراقی" بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پێویسته ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان خۆشده‌وێت، له‌و كه‌سانه دووربكه‌ونه‌وه و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی دیكه‌وه كرد؛ ئه‌وا نیشانه‌ی دڵڕه‌شییانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوای لێخۆش‌بوونیان كرد و چاكبوونه‌وه، ئه‌وا ده‌رگای ئێمه كراوه‌یه.
