"رووسیا ده‌ستی به‌سه‌ر 22 ملیۆن تۆن گه‌نمی ئۆكرانیادا گرتووه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵنه‌گرتنی ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا، به‌منزیكانه ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌ی قورس به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنن.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، بۆ كۆتایهێنان به ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا و رێگریكردن له هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.
به گوێره‌ی زانیاری میدیا توركییه‌كان، گفتوگۆی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی گه‌نم بۆ جیهان، پێشكه‌وتنی باش هه‌بووه.
ماكرۆن له‌مباره‌یه‌وه گوتی، "پێویسته گه‌ره‌نتی بدرێته كه‌شتییه ئۆكرانییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه نه‌كرێنه ئامانج، له‌مباره‌یه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پوتنین، بۆ ئه‌مه ئه‌نتۆنی گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نێوه‌ندگیری ده‌كات".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌یه‌وه داوا ده‌كات بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربچێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدیسا هه‌ڵبگیرێت و رێگه به هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان بدرێت.
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێی وایه سه‌رچاوه‌ی گرانبوونی نرخی خۆراك له جیهان رووسیایه، چونكه ده‌ستیبه‌سه‌ر 22 ملیۆن تۆن گه‌نم له به‌نده‌ره‌كاندا گرتووه، مۆسكۆش به‌رده‌وام ره‌تی ئه‌مه ده‌كاته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له 24ـی فێبرایه‌ری رابردوو، چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆ له نێوان ئۆكرانیا و رووسیا به‌ڕێوه‌چووه، تا ئێستا رێكه‌وتن له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی هه‌نارده‌ی گه‌نم نه‌كراوه.
ماوه‌ی 91 رۆژه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، كیێڤ ناتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده بكات، به‌تایبه‌تی گه‌نم، كه ئۆكرانیا سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری گه‌نمه له جیهان.
پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له رووسیا كردووه، رێڕه‌وێكی ئارام بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا سزا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی په‌ینی كیمیایی رووسیا هه‌ڵبگیرێت.