ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ك، ماكرۆن له‌لایه‌ك، ئه‌مه‌ریكا-ش له‌دۆڵێكی تره به‌رامبه‌ر رووسیا
توركیا له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له په‌یمانی ناتۆ-دایه، به‌ڵام باشترین گه‌مه‌كه‌ره له شه‌ڕی رووسیا- ئۆكرانیا

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
خۆرئاوا یان باشتر بڵێین به‌ره‌ی دژه- رووسیا، درزێكی گه‌وره كه‌وتۆته نێوانیان دژی مۆسكۆ و تێڕوانینیان جیاوازه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌رده‌وام بن له ناردنی چه‌كی به‌هێز بۆ ئۆكرانیا، چونكه هه‌ندێكیان ترسیان له‌وه هه‌یه ببێته هۆی درێژه‌كێشان به ململانێكان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ئه‌وروپا.
رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت:"كۆمه‌ڵێك له زلهێزه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و باكوری ئه‌وروپا خه‌ریكه تێڕوانینیان ناكۆك ده‌بێت به‌رامبه‌ر تێڕوانینێكی دیكه‌ی وڵاتانی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕه‌ی كه رووسیا درێژه‌ی پێداوه و پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌راستیدا ئایا ئۆكرانیا ده‌توانێت له مه‌یدانی شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتوو بێت یان نا؟".

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرنال-یش ئاماژه به‌و دابه‌شكارییه‌ی تێڕوانینی ئه‌وروپییه‌كان ده‌دات به‌رامبه‌ر به جه‌نگی ئۆكرانیا، به‌شێوه‌یه‌ك كه بلۆكی یه‌كه‌م: فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن تا دێت دوودڵ ده‌بن له دابینكردنی ئه‌و جۆره چه‌كه هێرشبه‌ره دوور مه‌ودایانه‌ی كه ئۆكرانییه‌كان پێویستیان پێی ده‌بێت بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له خۆرهه‌ڵات و باكوری وڵاته‌كه‌یان له‌ده‌ستیانداوه، چونكه گومانیان نییه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووسیا راسته‌وخۆ هێرش بكاته سه‌ر ناتۆ و جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌ستپێبكات.
وۆڵ ستریت جۆرنال پێیوایه هه‌رچی بلۆكی دووه‌مه، كه واشنتۆن و له‌نده‌ن و كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه‌ی باكوری ئه‌وروپا و له‌نێویشیاندا كۆمه‌ڵێك وڵاتی دیكه كه پێشتر له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت-دا بوون وایده‌بینن هێرشی رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بینن بۆ فراوانكردنی به‌ره‌ی شه‌ڕكردن به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا و ئۆكرانیا-ش بریتییه له هێڵی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه كه رووسیا دژی ئه‌وروپا به‌رپای كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه هیچ چه‌كێكی دوور مه‌وداو قورس راده‌ستی ئۆكرانییه‌كان بكات.
به‌ڵام توركیا له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له په‌یمانی ناتۆ-دایه، به‌ڵام باشترین گه‌مه‌كه‌ره له شه‌ڕی رووسیا- ئۆكرانیا.
ئه‌م وڵاته به‌هۆی پێگه‌ی جیوسیاسی-یه‌وه له هه‌موو وڵاتانی دیكه ترسی زیاتری له‌سه‌ره‌و ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری رووسیا ببێت، جگه له‌وه‌ی دۆخه‌كه له ئێستادا ته‌واو له قازانجی ئه‌وه تا شوێنی سیاسی و سه‌ربازی له‌ناوچه‌كه قایم بكات.
به پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز پێده‌چێت توركیا به‌بیانووی دژه- تیرۆر، گه‌شتێكی تری هێرش بۆ سه‌ر كورده‌كانی سووریا ده‌ستپێبكاته‌وه كه ره‌زامه‌ندی رووسیا-ی ده‌وێت.
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ڤلادیمێر پوتن-ی هاوتا رووسییه‌كه‌ی ئاشكراكردووه كردووه كه ره‌زامه‌ندی پۆتن-ی ئه‌وێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه‌بڕیاره بیكاته سه‌ر كورده‌كانی سووریا.
پرۆفیسۆر مارك ئیل جۆهانسن له‌زانكۆی مینیسۆتا له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێرشی پلاندانراوی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان ده‌شێت به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكی ئه‌ردۆگان بێت به‌رامبه‌ر رووسیا، "ده‌شێت رازیبوونی رووسیا تا توركیا هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كانی سووریا له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكی توركیا بێت به رووسیا كه رێگریكردن بێت له به‌ئه‌ندامبوونی فنله‌ندا و سوید له ناتۆ" ئه‌و وه‌های گوت.
رۆژنامه‌ی زه نیۆرك تایمز له راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه كه ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا به ئه‌ردۆغانی وتووه ساڵی 2019 رێكه‌وتووین له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ناوچه ئارامه جێبه‌جێنه‌كراوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه، هێرشی 2019ی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان ره‌زامه‌ندی رووسیا-ی له‌سه‌ر بووه كه دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا-ی تێدا شه‌رمه‌زار كرا، بۆیه ئه‌ردۆگان به پوتن-ی وتووه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی سنوور به‌زێنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر چه‌كداره كورده‌كان ده‌ستپێده‌كات به‌مه‌به‌ستی ناوچه‌یه‌كی ئارام به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر.
ۆوڵ ستریت جۆرناڵ پێیوایه ئه‌م تێڕوانینه جیاوازانه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا له‌چه‌ند رۆژی رابردووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه له‌كاتێكدا ئۆكرانییه‌كان له ناوچه‌ی دۆنباس له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا خاكی زۆری له‌ده‌ستداوه.

جۆهانسن له‌زانكۆی مینیسۆتا به‌رامبه‌ر ئه‌و جوداییه ده‌ڵێت: "جیاوازی له تێڕوانین به‌رامبه‌ر جه‌نگی رووسیا هه‌بێت یان نا، له‌ئێستا دوو بژارده هه‌یه: یان سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێرده‌ستی رووسیا-دان یان ئۆكرانیا ئه‌و خاكانه‌ی له‌ده‌ست بچێت و رێكبكه‌ون، كه دووه‌میان زۆر قورس ئه‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وروپا و خۆرئاوا".
به‌كۆی گشتی ئه‌وروپییه‌كان توانیویانه له‌سه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه كۆك و سه‌ركه‌وتووبن كه رووسیای له رووی ئابوورییه‌وه تێدا گۆشه‌گیركراوه، كه هه‌رگیز به خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتووه، له‌وانه گه‌مارۆدان له‌سه‌ر كڕینی نه‌وتی خاوی رووسیا، به‌ڵام بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر گره‌وه‌كانی شه‌ڕ و چانسی ئۆكرانیا بۆ سه‌ركه‌وتن ته‌واو دابه‌شبووه.
به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له لێدوانه‌كانیاندا ئه‌وه ده‌ره‌خه‌ن كه گومانیان هه‌یه كێڤ بتوانێت رووسیا له خاكه داگیركراوه‌كانی ده‌ربكات، ئه‌وان له‌گه‌ڵ گفتوگۆ و ئاگربه‌ستدان، به‌مه‌ش ته‌واوی سه‌ركرده ئۆكرانییه‌كانی نیگه‌ران كردووه كه پاڵیان پێوه‌ده‌نێت خاك له‌ده‌ستبده‌ن.
به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تانی باڵتیك و پۆڵه‌ندا و هه‌ندێك له وڵاتانی دیكه به‌رامبه‌ر ئه‌م تێڕوانینه ده‌ڵێن كه پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا به چه‌كی قورس كه تا دێت دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات به‌ڵام پێویستییه، بۆئه‌وه‌ی رێگری له هاتنه پێشه‌وه‌ی زیاتری رووسیا بكات و هێرشه‌كان پێچه‌وانه بێته‌وه بۆئه‌وه‌ی رووسیا وانه‌یه‌ك وه‌رگرێت كه جارێكی دیكه بیر له‌وه‌نه‌كاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه.