لاڤرۆڤ: له‌سه‌ر ئۆكرانیا و خۆرئاوا پێویسته بجووڵێن
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆراك
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، پێویسته ئۆكرانیا و خۆرئاواییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خۆراك بجووڵێن.
لاڤرۆڤ گوتیشی: كێشه‌ی خۆراك له جیهاندا، لێكه‌وته‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیایه و چاره‌سه‌ری له ده‌ستی كیێڤ و وڵاتانی خۆرئاوادایه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه، لاڤرۆڤ ئه‌م قسانه‌ی كردن و گوتیشی: وڵاتانی خۆرئاوا هۆكاری زۆر كێشه‌ن و ئه‌وان به‌نده‌ره‌كانیان به رووی كه‌شتییه رووسییهكاندا داخستووه و رێگری له زنجیره لۆجستی و داراییه‌كاندا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان له‌سه‌ریانه به جددی بیر له‌و بابه‌ته بكه‌نه‌وه و بزانن چی جێی بایه‌خه بۆیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، لاڤرۆڤ، داوای له ئۆكرانیا كرد، ئه‌و مینانه هه‌ڵبگرێته‌وه، كه له ئاوی هه‌رێمایه‌تی خۆیدا چاندوویه‌تی و به‌و هۆیه‌وه ئاسایشی كه‌شتیوانی له ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ئازۆڤ خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی مینه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، هێزه رووسیاییهكان ده‌توانن ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كه‌شتییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاوی نێوده‌وڵه‌تی و دانه‌وێڵه بگاته جیهان.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعوودییه و له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی فه‌یسه‌ڵ بن سه‌رحان كۆبووه‌وه و نانی ئێواره‌یان به‌یه‌كه‌وه خوارد.
بڕیاره سبه‌ی لاڤرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو به‌شداری بكات.
رێكخراوه‌كه، له شه‌ش وڵاتی كه‌نداو پێكدێت و دیارترین ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپك پڵه‌سن، كه رووسیا و سعوودییه رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی نرخ، به‌ڵام نرخی نه‌وت له مانگی شوباتی رابردووه‌وه له سه‌رووی سه‌د دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
سعوودییه و ئیمارات پابه‌ندن به بڕیاره‌كانی ئۆپك پڵه‌س و ئاماده نین، به‌رهه‌می نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دابه‌زێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای ده‌كات.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، حسێن ئیبراهیم ته‌ها كۆبووه‌وه و هه‌ردوولا باسیان له‌و ئاڵنگارییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییانه كرد، كه ئێستا له ئارادان.
هه‌روه‌ها له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و راوێژی نێوانیانه‌وه گفتوگۆیان كرد و پێداگیریان له‌سه‌ر پێشخستنی هه‌ر هه‌وڵێك كرد، كه ببێته مایه‌ی هێنانه ئارای ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و جیهاندا.
رووسیا و ئۆكرانیا، له سه‌دا 30ی گه‌نمی جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنن. به هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا و سزای وڵاتانی خۆرئاوا له‌سه‌ر رووسیا، ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بۆ جیهان درووست بووه.
دوێنێ دووشه‌ممه (30ی ئایار/ مایۆی 2022) سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، مۆسكۆ ئاماده‌یه هاوكاری بكات له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری جووڵه‌ی كه‌شتیوانی ئۆكرانیا بكرێت و به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی هه‌نارده‌ی جیهان بكات.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕانی: ئ.ڕ