كاتیۆشای "هیمارس"ی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌و ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌یه
خاوه‌ن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بێهاوتایه
K24- هه‌ولێر:
كاتیۆشای "هیمارس"ی ئه‌مه‌ریكی، كه ژماره‌یه‌ك تایبه‌تمه‌نیی بێهاوتای هه‌یه له پێكاندنی ئامانجه‌كانی به‌وردییه‌كی به‌رز و مه‌ودایه‌كی دوور و ده‌توانێت ئه‌و شوێنانه‌ش بپێكێت، كه گه‌یشتن پێیان ئه‌سته‌مه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند،سیسته‌می مووشه‌كی پێشكه‌وتوو و چه‌كی نوێ به ئۆكرانیا ده‌ده‌ن، به‌رپرسێك له كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، یه‌كێك له‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه كاتیۆشای "هیمارس"ـه، كه دروستكراوی كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئه‌مه‌ریكییه‌وه و له پێكاندنی ئامانجه‌كانی زۆر ورده.
له گوتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی: ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می مووشه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و چه‌كی نوێ به ئۆكرانیا ده‌دات، كه ده‌توانن له گۆڕه‌پانی جه‌نگ بۆ پێكاندنی ئه‌و ئامانجانه به‌كاربهێنن، كه گه‌یشتن پێیان كارێكی ئه‌سته‌مه.
كاتیۆشای هیمارس "M142" جۆرێكی مووشه‌كه، سه‌كۆیه‌كه‌ی له‌سه‌ر زریپۆشی مامناوه‌ند جێگیرده‌كرێت و به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ی هه‌ڵده‌درێت.
به گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له ئۆكرانیا و رووسیا خاوه‌ن سیسته‌می مووشه‌كی كاتیۆشان، به‌ڵام مه‌ودای هه‌ڵدانی هیمارس دوورتره و زۆریش وردتره و ده‌توانێت بۆ مه‌ودای 480 كیلۆمه‌تر ئاراسته بكرێت.
ئه‌و كاتیۆشایه كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 15 تۆن و خێراییه‌كه‌ی 94 كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتژمێردایه. كۆمپانیای دروستكه‌ری ئه‌و ئه‌و سیسته‌مه‌مه مووشه‌كییه‌ش جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكراونه‌ته‌وه و كارامه‌ییه‌كه‌ی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و باوه‌ڕپێكراون و ئێستا به‌هۆی وردییه‌كه‌ی له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی، ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه باڵانسی شه‌ڕ له مه‌یدانی جه‌نگ له به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌ری ئه‌و جۆره مووشه‌كه‌دا بگۆڕدرێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كۆمپانیای لۆكهید مارتن نمایشێكی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كه و گواستنه‌وه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كاتیۆشایه له‌وه‌دایه، كه سه‌كۆیه‌كه‌ی له‌سه‌ر زریپۆشێك جێگیركراوه، كه له‌سه‌ر تایه‌یه نه‌ك زنجیر، ئه‌مه‌ش وایكردووه و بتوانرێت به ئاسانی و خێرایی له مه‌یدانی جه‌نگ بگوازرێته‌وه.
H.B