13 وڵات مانۆڕێكی سه‌ربازی له‌ کەناراوەکانی ستۆکھۆڵم ئه‌نجام ده‌ده‌ن

گەورەترین کەشتی (Udd kearsage) لە کەناراوەکانی ستۆکھۆڵم بینراوە

ئاڵای سوید له‌ ته‌ك ئاڵای ناتۆ
ئاڵای سوید له‌ ته‌ك ئاڵای ناتۆ

کوردستان24 - ئەوروپا:

به‌ گوێره‌ی ھەواڵێكی ماڵپەری فەرمی ھێزەکانی سوید، لە رۆژانی داھاتوودا،  نزیکەی 40 کەشتی جەنگی دێنە کەناراوەکانی ستۆکھۆڵم، بەمەستی ئه‌نجامدانی مانۆڕی سەربازی و  تێیدا کەشتی 13 وڵات بەشدار دەبن.

ماڵپه‌ری فه‌رمی هێزه‌كانی سوید راشیگه‌یاند، ئەم کەشتییه‌ جه‌نگییانه‌ بە مەبەستی رێوڕەسمی یادی یۆبیلیۆمی 500 ساڵەی ھێزی دەریایی سوید دێن، کە لە 5 بۆ 17ـی حوزەیران لە باشووری دەریای باڵتیک بەرێوە دەچێت.

هه‌روه‌ها  ماڵپەری فەرمی ھێزی سەربازی سوید ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، گەورەترین کەشتی (Udd kearsage) لە کەناراوەکانی ستۆکھۆڵم بینراوە.

لەو مانۆرەدا 16 وڵات بە زیاتر لە 45 کەشتی، 75 فرۆکە و نزیکەی 7000 کەس بەشدار دەبن.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هەموو جیهان چاویان لەسەر باکووری ئەوروپا و ناوچەی باڵتیک و بەتایبەتی داواکاری وڵاتانی سوید و فینلەندایە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ.