له داعش مه‌ترسیدارتر به‌ڕێوه‌یه
زیاتر له 3500 چه‌كداری داعش له فه‌لوجه‌دا بوون

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی فه‌لوجه ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ڕێكخراوی داعش خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌لوجه سه‌پاندووه و زیاتر له(3500) چه‌كداری داعش له‌و شاره‌دا بوون،بۆیه مه‌ترسی هه‌یه له داعش مه‌ترسیدارتر دروست ببێت.
به بۆچوونی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه،به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پاندووه و فیكر و بۆچوون و بڕیاره‌كانی له‌ناودا چاندوون،بۆیه مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی كۆپییه‌كی پێشكه‌وتووتر و خراپتر له داعش له‌و ناوچانه‌دا دروست ببێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هێشتا عێراق نه‌یتوانیووه به‌رامبه‌ر به داعش ڕێگری ته‌واو بكات.
فه‌ریق ڕوكن (عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی) فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی فه‌لوجه، له‌باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه گوتویه‌تی" به (3500) تا (4000) چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرێن و 10% تا 15% ی ئه‌و چه‌كدارانه عێراقی بوون و ئه‌و ڕێژه‌كه‌ی دیكه‌یان بیانی بوون.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی ئه‌و فه‌رمانده عێراقییه باسی له‌وه كردووه كه له شه‌ڕه‌كانی میحوه‌ری شاره‌كه‌دا زیاتر بووه له (1500) كه‌س و له میحوه‌ری باكوریش نزیكه‌ی (1000) چه‌كداریان كوژراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش (1086) چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه ده‌ستگیر كراوون و ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن.
ساعدی دێته سه‌ر باسی خه‌ڵكی فه‌لوجه و ده‌ڵێ"خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ناچار كراوون كه داعش قبوڵ بكه‌ن، ئه‌گینا خه‌ڵكی فه‌لوجه وڵاتپارێز و خه‌ڵكێكی به‌خشنده و باشن،ئه‌وانه له‌و خه‌ڵكانه نه‌بوون داعش قبوڵ بكه‌ن، به‌ڵام داعش خۆی به سه‌ردا سه‌پاندوون.