نزیکەی 60 هەزار چەکداری گرووپه جیاوازه‌كان لە شنگال جێگیرکراون
دۆخی شنگال هێشتا وه‌كو خۆی ماوه و خەڵکەکەشی ئاوارەن
K24 - هه‌ولێر:
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 نزیکەی 60 هەزار چەکداری گرووپە جیاوازەکان لە شنگال جێگیرکراون، به‌ڵام دۆخی شنگال هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ن.
بەرپرسانی کارگێڕی شنگال دەڵێن گرووپە چەکدارەکان بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی شارەکە، دەشڵێن شنگال بووەتە شوێنی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی و ململانێی گرووپە چەکدارەکان.
ماوەی حەوت ساڵە چەند هێز و گرووپێك لە شنگال هه‌ن، هەموویان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانیان لە دژی یەکتر لە ئامادەباشیدان. ناوچەکە خۆی بریندارە، رۆژ لە دوای رۆژیش ژمارەی هێزەکانیش لە زیادبووندایە.
سوپای عێراق لە شنگال فیرقەیەك و شەش لیوای هەیە، بە گشتی نزیکەی 20 هەزار سەربازن، لە باکوور و باشووری چیای شنگال و لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا جێگیرکراون، به ده‌یان بنكه و باره‌گای تایبه‌ت به‌خۆیان داناوه.
ساڵی رابردوودا 3 هەزار پۆلیسی فیدراڵی گەیشتنە شەنگال و ئێستا لە ناوەڕاستی شنگال و ناحیەی سنونێ و سنووری نێوان عێراق و رۆژئاوای كوردستان بە دووری 65 كیلۆمەتر جێگیركراون.
نایف سەیدۆ، قائیمقامی شنگال به وەکالەت رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاتنی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی هێزه‌كان بۆ پاراستنی ناوچه‌كه و خه‌ڵكه‌ی بووایه، ئه‌وا پێخۆشحاڵ ده‌بووین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای سیاسی بێت، له كۆمه‌ڵگه‌دا شه‌ڕ و ئاژاوه درووست بكات، ئه‌مه مایه‌ی نیگه‌رانییه.
پۆلیسی ناوخۆ بەرپرسە لە کاروباری ناوخۆی شنگال و لە دوو بەڕێوەبەرایه‌تی پێکدێت، یەکێکیان لە سەنتەری شنگال و ئەوی دیکەیان لە قەزای سنونێ، كه ژماره‌یان 8 هه‌زار پۆلیسه.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شنگال، حه‌شدی شه‌عبی بووه خاوه‌نی گەورەترین هێز، زیاتر لە 21 هەزار چەکداری لەژێر ناوی جیاجیاوه هه‌یه، كه چه‌ندین رێگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وانه، ده‌یان بازگه‌یان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق داناوه.
دوای هاتنی پەکەکە لە ساڵی 2014، یەبەشە و یەجەشە و هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان درووستكراون، ئەوان چوار هەزار چەکداریان هەیە، کە سێ هەزاریان لەلایەن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه مووچه‌یان پێدەدرێت، بەڵام ئاسایشی ئێزیدخان بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ناسێنراوه، ئێستا ناوچه‌كانی گرعزێر و کۆمەلگەی گرزرەک و سیبا شێخدرێ و سکینیێ و حەیالێ و بازگه‌ی ئوم دیبان و ناحیه‌ی خانەسۆر له‌ژێر كۆنترۆڵكی ئه‌وانه. چه‌ندان بازگه‌ی سه‌ره‌كی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه و له‌گه‌ڵ سوپای عێراق خاڵی هابه‌شیان هه‌یه.
لازیمە یوسف، چاودێری سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، مایه‌ی نیگه‌رانییه هێزی نا شه‌رعی له وڵات‌دا هه‌بێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سیاسی ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، هه‌ر جاره‌ی به ناوێك خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره ده‌كه‌نه‌وه بوونه‌ته هۆی ماڵوێرانی.
فه‌رمانده‌یی شنگال، كه سه‌ر به هێزەکانی پێشمەرگەیه له دوای رووداوەکانی ساڵی 2017ـه‌وه تەنیا مەزاری شەرفهدین-یان كۆنترۆڵ كردووه، کە 700 پێشمەرگەن، لە هێزی پاراستنی ئێزیدیخانیش كه سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگەن، هەزار پێشمەرگەیان هەیە و ئێستا لە باکوور و باشووری چیای شنگال بڵاوەیانپێکراوە، كه نزیكه‌ی 20 بازگه‌یان له‌گه‌ڵ پۆلیس و سوپای عێراق هه‌یه. هەروەها لە ناوەڕاستی قەزای شنگال و ناحیەی سنونێ فێرگه‌یه‌كی مەشق و راهێنان و دوو بنکە و باره‌گای سەرەکیان هەیە.
سەرەڕای بوونی هەموو ئەو هێز گرووپه چەکداره‌كان لە شنگال، ژمارەیەك لایەنی سیاسی بارەگاکانیان هەیە، بەڵام دۆخی شنگال هێشتا وه‌كو خۆی ماوه و ناجێگیرە، خەڵکەکەشی ئاوارەن.