جه‌عفه‌ر سه‌در: بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌تر و یه‌كه‌مه
"هێشتا ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر سه‌در، به‌ربژێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌یرانه‌ی عێراق تێیكه‌وتووه، له ئه‌نجامی هه‌وڵدانه بۆ دوو ده‌ستكه‌وت، ئه‌ویش ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه، ئێمه ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌ممان جێهێشتووه و به‌دوای ده‌ستكه‌وتی دووه‌مین، له‌كاتێكدا هێشتا مادده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراون.
جه‌عفه‌ر سه‌در له وتارێكدا به ناوونیشانی "داهاتووی عێراق له نێوان ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و پڕۆژه‌ی بناتنانه‌وه‌ی- به ئاراسته‌ی قۆناغی ده‌سه‌ڵات و ئیداره به‌ره‌و قۆناغی ده‌وڵه‌ت و بیناتنانه‌وه‌ی"، كه له رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح" بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا دوو ده‌ستكه‌وت هه‌ن، یه‌كێكیان ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته كه هێشتا به‌دی نه‌هاتووه، ئه‌ویش بریتییه له لایه‌نی یاسایی و سیاسی، له‌كاتێكدا مادده‌كانی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراون. بۆیه له‌سه‌ر جۆره ده‌وڵه‌تێك رێكبكه‌وین و چۆن رێكبكه‌وین؟
به‌ربژێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كات، ده‌ستكه‌وتێكی دیكه، هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كابینه‌یه نوێی حكومه‌ته به واتای ئیداره‌دانی دهوڵةت.
جه‌عفه‌ری سه‌در له وتاره‌كه‌یدا روونیكرده‌وه، له هه‌موو جاره‌كاندا ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كه "بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت" فه‌رامۆش كراوه، به‌ڵام به ده‌ستكه‌وتی دووه‌مه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بین، كه ئه‌ویش "ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته"، له كاتێكدا ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌م گه‌وره‌تره، كه ده‌بێت ببێته ته‌واوكه‌ری پڕۆژه‌ی بیناتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت.
روونیشكرده‌وه، ده‌ستكه‌وته گرنگ و گه‌وره‌كه لایه‌نێكی یاسایی و كۆمه‌ڵگه‌یی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه داوای به‌دیهێنانی هه‌ردوو ده‌ستكه‌وته‌كه بكه‌ین، ناكرێت ته‌نیا به به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بین و ده‌ستبه‌رداری ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌م بین، ئه‌ویش له رێگه‌ی دانووستان و هاوپه‌یمانێتی درووست كردن له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو ده‌بێت به شێویه‌كی راست بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بنچینه‌ی پڕژه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.