بومه‌له‌زه‌یه‌ك كوه‌یتی هه‌ژاند
گوڕه‌كه‌ی 5 پله‌ی رێخته‌ر بووه

K24 - هه‌ولێر:
په‌یمانگای كوه‌یتی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی له وڵاتانی كه‌نداو رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) بومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی 5 پله‌ی رێخته‌ر كوه‌یتی هه‌ژاند و زۆربه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه هه‌ستیان پێكردووه.
په‌یمانگاكه له توێتیكدا ئاشكرای كرد، توڕی نیشتمانی كوه‌یتی بۆ بومه‌له‌رزه‌زانی كاتژمێر 4:28ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوه‌یت بومه‌له‌زه‌یه‌كی تۆماركردووه، كه گوڕه‌كه‌ی 5 پله‌ی رێخته‌ر بووه و به قووڵی 5 كلیۆمهتریش كاریگه‌ری هه‌بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان و دانیشتووان له سه‌رتاسه‌ری وڵاته هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه بومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ماڵێك و شوێنێكی گشتی به روونی ده‌ركه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده بومه‌له‌رزه له كوه‌یت ده‌گمه‌نه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنووری ئێرانه‌وه نزیكه، كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر چینێكی زنجیره‌یی بومه‌له‌رزه‌ی چالاك و بومه‌له‌رزه‌ی تێیدا دووباره ده‌بێته‌وه.
سجلت الشبكة الوطنية الكويتية لرصد الزلازل بالمعهد اليوم السبت الموافق 4/6/2022 زلزالا بقوة 5 بمقياس ريختر جنوب غرب الأحمدي، وقد حدث في تمام الساعة 04:28:02 صباحا بتوقيت دولة الكويت، وعلى عمق 5 كيلومتر بباطن الأرض.
— معهد الكويت للأبحاث العلمية (@kisrofficial) June 4, 2022
وكما شعر فيه العديد من المواطنين والمقيمين في أنحاء البلاد. pic.twitter.com/2AGAy8KiV1