یه‌كه‌مین كاروانی حاجیان له ئیندۆنیزیاوه گه‌یشته سعوودیه
"به گوڵ و ئاوی زه‌مزه‌م پێشوازی كران"

k24-هه‌ولێر:
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سعوودی ئاشكرای كرد، یه‌كه‌مین كاروانی حاجیان له ئیندۆنیزیاوه گه‌یشته شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سعوودیه بڵاویكرده‌وه، له ئیندۆنیزیاوه یه‌كه‌مین كاروانی حاجیانی ئه‌مساڵ 2022 له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی (محه‌مه‌د بن عه‌بدولعه‌زیزی نێوده‌وڵه‌تی) گه‌یشته شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، له‌نێو فڕۆكه ئیندۆنیزییهكهدا 358 حاجی ئه‌م وڵاته‌ی تێدا بوو و محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان بێجاوی، بریكاری وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه له پێشوازیاندابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، له‌كاتی گه‌یشتنی حاجیانی ئیندۆنیزی، به گووڵ، خورما و ئاوی زه‌مزه‌م پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.