"رووسیا به‌هه‌موو قورسایی و هێزه‌وه له دۆنیتسكه"
"شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌ستیپێكرد"
k24-هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕینی 100 رۆژی جه‌نگ له ئۆكرانیا شه‌ڕێكی سه‌خت و قورس له دۆنیتسكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرای ده‌كه‌ن، رووسیا به‌هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه له‌م ناوچه‌یه خه‌ریكی شه‌ڕن.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، مۆسكۆ ته‌واوی قورسایی خۆی بردووه‌ته ناوچه‌ی سیڤێرۆدۆنێتسک Sievierodonetsk له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، به‌و هیوایه‌شه كۆنتڕۆڵی بكات.
یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، "شه‌ڕێكی خوێناوی و درێژ له دۆنیتسك به‌ڕێوه ده‌چێت".
شاره‌داری ناوچه‌ی لۆگانسك به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند، "دۆخی ناوچه‌كه زۆر خراپه، شه‌ڕێكی خوێناوی و قورس له سیڤێرۆدۆنێتسک Sievierodonetsk به‌ڕێوه ده‌چێت، سوپای رووسیا به‌هه‌موو قورسایی خۆی و جۆره‌ها چه‌كه‌وه هاتووه‌ته ئه‌وێ".
شاره‌داری لۆگانسك گوتی: "زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆنتڕۆڵی ته‌واوی شاره‌كه‌یان كردووه، هێزه‌كانی ئۆكرانیا فشاریان بۆ پاشه‌كشه‌ی رووسه‌كان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئۆكرانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له سیڤێرۆدۆنێتسک Sievierodonetsk به‌رده‌وامه، شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌ستیپێكردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای رووسیا رایگه‌یاند، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا خه‌ریكن له سیڤێرۆدۆنێتسک Sievierodonetsk ده‌كشێنه‌وه، ئامانجی رووسیا كۆنتڕۆڵكردنی كانه خه‌ڵووزه‌كانه.
پێشتریش رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی به‌رده‌وامی مۆسكۆ له‌سه‌ر كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ستراتیژیه‌تێكی نوێ بۆ لاوازكردن و گۆشه‌گیركردنی رووسیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌ی "BILD am Sonntag" ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختیكرده‌وه، سزاكانی رۆژئاوا كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه و تا دێت ئابووری رووسیا زیاتر داده‌ته‌پێنێت و مایه‌پووچبوونی یه‌كجاره‌كی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نها په‌یوه‌سته به كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئۆكرانیا خۆیان بۆ جه‌نگێكی خوێناوی سه‌خت ئاماده ده‌كه‌ن و بڵێسه‌ی جه‌نگه گه‌وره‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌ته‌قێته‌وه، كه مه‌به‌ستی ئه‌م شه‌ڕه‌ی دۆنستیكه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو،، دوای دڵنیابوونه‌وه له شكستی سوپاكه‌ی له باكووری ئۆكرانیا، كه تۆپۆگرافه‌كه‌ی هه‌وراز و نشێوی زۆری تێدایه و رێگه‌كانی گه‌یشتن به شاره‌كان سه‌ختن، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پلانه‌كه‌ی له‌و شوێنانه‌وه بۆ زه‌وییه ته‌خته‌كانی دۆنباس و دۆنستیك له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا گۆڕیووه.