كۆریای باكوور مووشه‌كی دیكه‌ی ته‌قاند
مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی ده‌ریای ژاپۆن كراون

K24 - هه‌ولێر:
كۆریای باكوور ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دوورمه‌ودای له ئاوه‌كانی كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی ته‌قاند، كه ئه‌و نوێترین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته دوای زنجیره‌یه‌ك تاقیركردنهوهی چه‌ك به گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی سوپای كۆریای باشوور ئاماژه‌ی پێكردووه.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور رایگه‌یاند، "كۆریای باكوور ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی دوومهودای نه‌ناسراوی به ئاراسته‌ی كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی كردووه"، كه وه‌ك ده‌ریای ژاپۆنیش ناسراوه.
كۆریای باكوور، یه‌كێكه له وڵاته پڕ چه‌كه‌كانی جیهان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نجام داوه، وه‌ك ته‌قاندنی چه‌ند مووشه‌كێكی دوورمه‌ودا به ئاراسته‌ی ده‌ریای ژاپۆن.
بۆینگ یانگ ئه‌مساڵ ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پێشخستنی چه‌كه‌كانی خستووته‌گه‌ڕ، له‌كاتێكدا سزای توندی ئابووریشی له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هۆشداری داوه‌ته كۆریای باشوور، كه كۆریای باكوور به نیازی ئه‌نجامدانی حه‌وته‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه.
له كۆتایی مانگی رابردووش، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا له كۆریاس باشوور، كۆریای باكوور 3 مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵات كرد.