شاندێکی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەکەن

کاتی بەڕێکەوتنی شاند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
کاتی بەڕێکەوتنی شاند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 – هەولێر

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکھاتووە لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن.

Fly Erbil Advertisment