دژه‌تیرۆری عێراق: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تیرۆریستمان ده‌ستگیركرد
ناوی 6 له مه‌ترسیدارترین ئه‌و تیرۆریستانه ئاشكرا ده‌كات كه له‌و پرۆسانه‌دا ده‌ستگیریكردوون

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند، دوای سه‌ردان و لێكتێگه‌یشتنه ئاڵۆگۆڕكراوه‌كانی نێوان ده‌زگای دژه‌تیرۆر و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو لا گه‌یشته به‌رزترین ئاست و له میانه‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه ورده‌كان و هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان، توانرا ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی تیرۆریستی سه‌ر به چه‌ته‌كانی داعش ده‌ستگیربكرێن، ئه‌وانیش:
1. تیرۆریست، ئه‌بو محه‌مه‌د، كه ئێستا به‌رپرسی ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی كوشتن و رفاندن له كه‌رتی دیجله له پارێزگای (سه‌ڵاحه‌دین – شرگات) ده‌ستگیركرا.
2. تیرۆریست (م.ع) كه ناوی له پێشه‌وه‌ی لیستی داواكاراوه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقدایه و پۆستێكی زۆر هه‌ستیاری رێكخراوه شكستخواردووه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه.
3. تیرۆریست "ئه‌بو ئایه"، یاریده‌ده‌ری ئه‌میری سه‌ربازی له كه‌رتی (فه‌لاحات – فه‌للوجه) و پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر بووه.
4. تیرۆریست "ئه‌بو ئه‌مجه‌د"، به‌رپرسی دیوانخان و میوانخانه‌كانی له كه‌رتی (زه‌وبه‌ع – ویلایه‌تی باشوور)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌ستگیركرا.
5. تیرۆریست "ئه‌بو فه‌هه‌د"، ئه‌ویش ئه‌ندامێكی به‌شداربووه له ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ر ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان له باكووری پارێزگای بابل و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
6. تیرۆریست "ر.ر" له سه‌ربازگه‌كانی به‌ناو "ویلایه‌تی فه‌للوجه" كاری ده‌كرد.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقدا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "سه‌ركه‌وتنه‌كان و پرۆسه هاوبه‌شه‌كان به‌دیهاتووه‌كان و متمانه‌ی ئاڵوگۆڕكراو له نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانمان له ئه‌نجامی كاری ئیداریی جددی پشتی به پاڵپشتییه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ بنبڕكردنی شانه‌كانی داعش له‌ناو وڵاته‌كه‌مان به‌ستووه".
H.B