به‌هۆی خراپی كوالیتی به‌نزین به‌نزینخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر داخرا
قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر: له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانمان به‌رامبه‌ر ساخته‌كردنی كوالیتی به‌نزین به‌رده‌وام ده‌بین

K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی خراپی كوالیتی به‌نزین و ده‌ستكاریكردنی كوالیتییه‌كه‌ی، به‌نزینخانه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر داخرا.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر داخستنی به‌نزینخانه‌ی سێتاقانی هاوچه‌رخی له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی كوالیتی به‌نزینه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتیشی: له‌سه‌ر رێكاره‌كیانیان به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه به‌رده‌وام ده‌بن، كه ده‌ستكاری كوالیتی به‌نزین ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك ساخته‌كاری له كوالیتی به‌نزیندا بكات، داده‌خرێت و رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له پارێزگای دهۆكیش به‌هۆی خراپی له كوالیتی به‌نزین و ساخته‌كردنی كوالیتییه‌كه‌ی، سێ به‌نزینخانه داخران و رێكاره‌كانیش بۆ داخستنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستكاری له كوالیتی به‌نزیندا ده‌كه‌ن، به‌رده‌وامه.
H.B