رووسيا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: پێده‌چێت ئه‌نجامی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ره‌فتارانه كاره‌ساتبار بێت

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی زانیاریی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، ئۆكرانیا به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هێرشی سایبه‌ری (هێرشی ئه‌لیكترۆنی) بۆ سه‌ر ژێرخانی زینده‌یی رووسیا ئه‌نجام ده‌دات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندرییه كرۆتسكیخ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاسایشی زانیاریی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "له‌ژێر په‌رده‌ی پارێزگاریكردن له دیموكراتیه‌ت، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به هێرشێكی سایبه‌ری له دژی رووسیا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه. ئه‌وان "سیسته‌می زێلێنسكی" و "سوپای ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری" به‌كارده‌هێنن، كه تایبه‌ت بۆ هێرشی ئه‌لیكترۆنیی وێرانكار له دژی وڵاته‌كه‌مان دروستكراون، و تا دێت ژماره‌ی ئه‌و هێرشانه به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری بۆ یه‌ر ژێرخانی زینده‌یی رووسیا زیاتر ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له دۆخێكی له‌مشێوه‌یه هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی پڕوچپوچمان نییه له‌باره‌ی ئاماده‌كاری ئیداره‌كه‌مان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه و دانوستانی ئاشتیانه له‌باره‌ی ئاسایشی زانیاری نێوده‌وڵه‌تی. له هه‌مان كاتدا ئه‌مه‌ریكا رێنمایی ناكه‌ین بۆ هه‌راسانكردنی رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری دۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بگرێته‌به‌ر، چونكه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ڵامی ئێمه یه‌كلاكه‌ره‌وه و له‌جێی خۆی ده‌بێت".
گوتیشی: پێده‌چێت ئه‌نجامی ئه‌و جۆره ره‌فتارانه كاره‌ساتبار بێت، له‌كاتێكدا هیچ لایه‌نێك له ململانێی راسته‌وخۆی سایبه‌ری له نێوان وڵاتان قازانج ناكات.
هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی مۆسكۆ كرده‌وه، بۆ كاركردن له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی گرنگی به‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن و گوتی: "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندیكردن و رێگریكردن له ململانێكان له‌و بواره‌دا نییه و ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی رێككه‌وتنه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه گونجاوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی به وریاییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگی سایبه‌ری ده‌كه‌ن".
H.B