له‌نێوان توركیا و سووریا هه‌سه‌ده دیمه‌شق هه‌ڵده‌بژێرێت
ئاماده‌كاری بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له دژی هه‌ر هێرشێكی توركیا ده‌كات.. "كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان دهخهنیه پێشینه‌ی كاره‌كانمان"

K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی توركیا له باكووری ئه‌و وڵاتنه و له پێناو پارێزگاریكردن له خاكی سووریا".
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی سه‌ركرده‌كانی، هه‌سه‌ده گوتی: "كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كان ده‌خه‌نه پێشینه‌ی كاره‌كانیان"، دووپاتیشیكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئاماده‌ن بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه‌كه و دانیشتووانی له هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو" و جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنان بۆ جه‌نگێكی درێژمه‌ودا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سووریا هێزه‌كانی توركیا به داگیركا‌ر له باكووری وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت و مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وان هه‌ر له‌شكركێشییه‌كی نوێی توركیا بۆ ناو خاكه‌كه‌ی به تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌زانن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه بوو، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڵێنی كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت و مونبجی دا، كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای حه‌له‌بی باكووری سووریا و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدان و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا‌ن.
له ساڵانی رابردووش توركیا له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه‌وه شاری عه‌فرین و ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی سنووریی رۆئاوای كوردستانی له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"ی ده‌رهێنا و خستییه ژێر كۆنترۆڵی خۆی.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دایه توركیا له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ ناو خاكی سووریا و گوتی: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسی".
بلینكن له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ یێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" گوتی: "نیگه‌رانییه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه، كه هێرشێكی نوێ ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ گرووپه تاریكخوازهكان بۆ شێواندنی ئارامی ناوچه‌كه".
H.B