دهۆك.. بە هۆی خراپی کواڵیتی بەنزین، دوو بەنزینخانەی دیكه‌ش داخران
له ماوه‌ی 3 رۆژدا 6 به‌نزینخانه داخران

K24- دهۆك:
موحسین تاها، بەڕێوەبەری نەفت و کانزا‌کان لە دهۆك بۆ کوردستان24 رایگەیاند، "لە درێژەی بەدواچۆنی لیژنه تایبه‌ته‌كانمان به پشكنین بۆ کونترۆڵکردنی پابه‌ندبوونی بەنزینخانەکانی سنووری پارێزگاكه بە كوالیتییه‌كی باشی بەنزین بۆ هاوڵاتان، لە 24 کاتژمێری رابردوودا دوو بەنزیخانە به داخستن بۆ ماوه‌یه‌ك سزادران.
هه‌وره‌ها گوتی: "یه‌كێك له به‌نزیخانه سزادراوه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاری دهۆك و ئه‌وی دیكه‌شیان له سنووری قه‌زای شێخانه".
بەڕێوەبەری نەفت و کانزا‌کان لە دهۆك جه‌ختیشیكرده‌وه، "ماوەی مانگێك و دە رۆژە، به‌غدا ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی راگرتووه، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه هه‌ر لیترێك به 690 دینار ره‌وانه ده‌كرا، ئه‌مڕۆش بە خۆشحاڵییەوە جارێکی دیكه ئه‌و بڕه به‌نزینه دەگاتەوە دهۆك، بەڵام حكومه‌تی فیدراڵ تەنیا بە رێژەی 50٪ دەنێرێت و له‌گه‌ڵ كه‌یشتنی ئه‌و به‌نزینه، راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كاندا ده‌كرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌ر له دوو رۆژیش لە ئەنجامی به‌هۆی خراپی كوالیتی به‌نزین، 4 به‌نزینخانه‌ی دیكه‌ش داخرابوون و هۆشداریش به دووی دیكه درا.
H.B