وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تووشی كۆرۆنا بوو
"پێش ئه‌وه‌ی بچێته یۆنان و توركیا گه‌ڕایه‌وه به‌رلین"

k24-هه‌ولێر:
به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆتایی به گشته‌كه‌ی بۆ پاكستان هێنا.
میدیا ئه‌ڵمانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، پاكستانی جێهێشت، به نیازیش بوو سه‌ردانی یۆنان و توركیا بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای گه‌یشتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ پاكستان، ده‌ركه‌وت تووشبووی كۆرۆنایه، یه‌كڕاست گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.

كریستۆفه‌ر بۆرگه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) له‌كاتی گه‌یشتنی بێیربۆك بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، پشكنینی كۆرۆنا بۆ كراوه و ده‌ركه‌وت تووشبووه، پێش ئه‌وه‌ی بچێته یۆنان و توركیا گه‌ڕایه‌وه به‌رلین.
بۆرگه‌ر راشیگه‌یاند، له‌كاتی داوه‌تی بۆ خوانێك له پاكستان، ده‌ركه‌وت بێیربۆك ئاره‌زووی بۆ خواردن نه‌ماوه، به خێرایی پشكنینی كۆرۆنای بۆ كرا، ده‌ركه‌وت تووشبووه.