مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پیرمامی به‌سه‌ركرده‌وه
"پشتیوانی بۆ سه‌رخستنی كار و خزمه‌ته‌كانیان دووپاتكرده‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا مسته‌فا بارزانی، به یاوه‌ری وه‌زیری ته‌ندرووستیی، سامان به‌رزنجی و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستیی هه‌ولێر، دلۆڤان محه‌مه‌د، نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پیرمامی به‌سه‌ركرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، بڵاویكرده‌وه، له‌و سه‌ردانه‌دا، له‌گه‌ڵ ستافی نه‌خۆشخانه‌كه گفتوگۆی كرد و پشتیوانی بۆ سه‌رخستنی كار و خزمه‌ته‌كانیان دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌ری نوێی نه‌خۆشخانه‌كه، كامه‌ران مه‌لا عومه‌ر بابكه‌یی كرد، بە بۆنەی دەست بە کاربوونی وەکو بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانە و وێڕای ڕێز و سوپاسیان بۆ ستافی ئەو نەخۆشخانەیە، ئامادەیی و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک کە لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت.

.jpeg)