هه‌سه‌ده روو له دیمه‌شق ده‌كات
میدیا جیهانییه‌كان باس له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان پوتن و ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت له سووریا، ئه‌مڕۆ 7ی حوزه‌یران (یۆنیوی 2022) رایانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هه‌وڵبدات له‌شكركێشی نوێ ده‌ستپێبكات بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان ئه‌وا بۆ پاڵپشتیكردن رووده‌كه‌نه دیمه‌شق.
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس له راپۆرتێكدا باسی له‌وه كردووه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له دوای كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی رایگه‌یاندووه، كاری له‌پێشینه‌یان كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه له‌نزیك سنووری توركیا، به‌ڵام ئاماده‌كارییان بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان ده‌ستپێبكات و بۆ به‌رگریكردنیش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پشتیوانی دیمه‌شق.
رۆژنامه‌ی زه واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، هه‌ده‌په په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه، تێیدا داوای ئه‌وه كراوه، واشنتن فشار بخاته سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی واز له پلانی هێرشكردن بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده بهێنێت.
ئه‌ردۆغان له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی فراوان هه‌یه بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له نێوان سنووری وڵاته‌كه‌ی و سووریا.
به‌پێی پلانی توركیا، ئامانج لێی هێرشكردنه بۆ سه‌ر شه‌رڤانانی كوردی سووریا كه له چوارچێوه‌ی هه‌سه‌ده‌دا خه‌بات ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان.
بۆ زه‌مینه‌سازی شه‌ڕ، دۆخه‌كه له‌سه‌ر سنووری سووریا - توركیا ئاڵۆز بووه، له راپۆرتێكدا رۆژنامه‌ی "كاتێمیرینی" یۆنانی نووسیویه‌تی: "له باكوری سوریا دانیشتوان خۆیان بۆ شه‌ڕێكی نوێ ئاماده‌كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رنجدان بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا، سه‌رۆكی توركیا ده‌یه‌وێت شه‌ره‌ڤانانی كورد له سنووری سووریا بۆ قوڵاییه‌كی زیاتر پاڵپێوه بنێت و دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام، كه له مێژه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، ئه‌سته‌مه رۆژێك تێپه‌ڕێت هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه‌كانی توركیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكه‌وه، به‌رپه‌رچی ته‌قه و بۆردومانی یه‌كتر نه‌ده‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی "كاتێمیرینی" یۆنانی، رۆژانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بڵاوده‌كرێته‌وه.
پێشتر زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، پێده‌چێت توركیا به‌بیانووی دژه‌تیرۆر، گه‌شتێكی دیكه‌ی هێرش بۆ سه‌ر كورده‌كانی سووریا ده‌ستپێبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندی رووسیای ده‌وێت.
ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و ڤلادیمێر پوتنی هاوتا رووسییه‌كه‌ی ئاشكراكرد، تێیدا هاتبوو: بۆ هێرشكردنه سه‌ر سووریا ره‌زامه‌ندی پۆتنی ده‌وێت، كه بڕیاره بیكاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان.
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر مارك ئیل جۆهانسن له‌زانكۆی مینیسۆتا له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشی پلاندانراوی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كان ده‌شێت به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكی ئه‌ردۆغان بێت به رووسیا، "ده‌شێت رازیبوونی رووسیا له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كورده‌كانی سووریا له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنێكی توركیا بێت به رووسیا، كه رێگریكردن بێت له به‌ئه‌ندامبوونی فنله‌ندا و سوید له ناتۆ".
رۆژنامه‌ی زه نیۆرك تایمز له راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه، ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا به پوتنی گوتووه ساڵی 2019 رێكه‌وتووین له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ناوچه ئارامه جێبه‌جێنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێكه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه ده‌كه‌ن، ئامانجی ئۆپۆزسیۆنی سووریا فراوانكردنی پێگه‌ی خۆیانه له ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان.
رۆژنامه‌ی "كاتێمیرینی" نووسیویه‌تی: "په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و شه‌ڕ‌ڤانانه‌ی كورد سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، زۆر سارد و سڕ و له به‌سته‌ڵه‌كه‌وه نزیكه، بۆیه ده‌شێت له به‌رامبه‌ر هێرشی نوێی توركیا، به‌سته‌ڵه‌كی ئه‌و په‌یوه‌ندییه بتوێته‌وه و په‌یوه‌ندی نێوان كورده‌كانی سووریا و دیمه‌شق گه‌رم بێته‌وه".
شه‌ڕ‌ڤانانی كورد به‌شێكی فراوانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه، له نێویاندا شارۆچكه‌ی مو‌نبج، كه ئه‌ردۆغان ئامانجێتی له ئۆپه‌راسیۆنی نوێداكۆنترۆڵی بكات.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژنامه‌ی "كاتێمیرینی" ئاماژه‌ی پێداوه، ده‌ڵێت: "هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، تا رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانه‌كراوه ببنه‌وه، كه توركیا ده‌یكاته سه‌ر خاكی سووریا و مه‌به‌ستیش پاراستنی خاكی سووریایه له‌داگیركردن".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌قامگیریی و یه‌كگرتووی خاكی سووریا هه‌یه.
به‌پێی "كاتێمیرینی"، به‌یاننامه‌كه باسی ورده‌كاری ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان كورده‌كانی سووریا و رژێمی ئه‌سه‌دی نه‌كردووه.
له ساڵی 2016ـه‌وه توركیا 3 جار ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی بۆ ناو خاكی سووریا ئه‌نجامداوه و ئامانجی سه‌ره‌كی كورده‌كانی سووریای ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ "یه‌په‌گه" بووه و به‌پێی توركیا درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانه، كه له هه‌ندێك وڵاتی جیهاندا به رێكخراوێكی چه‌كداری تیرۆریستی ناسێنراوه.
یه‌په‌گه بڕبڕه‌ی پشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)یه و له ساڵی 2014ـه‌وه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا ناسێنراوه، چونكه سه‌رسه‌ختانه دژی داعش "رێكخراوێكی تیرۆریستی" شه‌ڕیان كردووه.

H.B