رووسیا و توركیا له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر "كورده‌كان" كۆده‌بنه‌وه
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆببنه‌وه

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
بڕیاره ئه‌مڕۆ 8ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆببنه‌وه، بۆ دانانی رێكکه‌وتنی پێشوه‌خت له‌سه‌ر هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا كه به‌شێكی زۆری كورده‌كانی سوریای تێدا نیشته‌جێن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز نووسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا بڵاویكردووەته‌وه كه خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، رۆژی 6ی حوزه‌یران، به سێرگی شۆیگۆ-ی هاوتا رووسییه‌كه‌ی گوتووه، توركیا وه‌ڵامی بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بێت كه ئامانج لێی ناسه‌قامگیرییه له باكووری سووریا، بۆ ئه‌وه‌ش توركیا ده‌ستی به گفتوگۆی پێشوه‌خت كردووه له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌ر له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه، بڕیاره ئه‌مڕۆ 8ی حوزه‌یران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له ئه‌نقه‌ره پلان دانێن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا هاتووه، ئاكار به شۆیگۆ-ی راگه‌یاندووه، كه بوونی تیرۆریستان له ناوچه‌كه قبووڵكراو نییه.
مه‌به‌ست له تیرۆریستان لای ئه‌نقه‌ره، شه‌ڕه‌ڤانه كورده‌كانی خۆرئاوایی كوردستانه، له باكووری سووریا، كه خۆیان به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش-دا.
ئاكار له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا به شۆیگۆ-ی راگه‌یاندووه كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه رێكکه‌وتن كراوه و پێویسته پابه‌ندبن پێوه‌ی.
له راپۆرتێكی پێشتری كوردستان24دا، ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان ڤلادیمێر پوتن و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی ئاشكراكرا كه ئه‌ردۆغان به پۆتن-ی گوتووه ساڵی 2019 رێكکهوتووین له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ناوچه ئارامه جێبه‌جێنه‌كراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند "توركیا به‌منزیكانه هێرشی سه‌ربازیی نوێ ده‌كاته سه‌ر باكووری سووریا، به مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و ده‌ركردنی چه‌كداره كورده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) كه له چوارچێویه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دا جێگیرن.
دوێنێ 7ی حوزه‌یران، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێت رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر توركیا بڕیاری هێرشی نوێ بدات دژی ئه‌وان له باكووری سووریا ئه‌وان روو له حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كه‌ن بۆ داوای پشتیوانی كردن.
به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی زه میللیته‌ری پێده‌چێت پێش گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و توركیا له ئه‌نقه‌ره، هێزه‌كانی حكومه‌تی رووسیا و سووریا ئاماده‌یی خۆیان له باكووری سووریا زیاد كردبێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هۆشداریدا له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی گرژی سه‌ربازی له سووریا.
وته‌بێژی سوپای نیشتمانی سووریا، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێت، به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه، رووسیا پێگه‌كانی له نزیك تهلریفعات و مه‌نبه‌ج و ده‌ره‌وه‌ی شاری كۆبانێ و عه‌ین عیسا به‌هێز كردووه، كه هه‌موو ئه‌و شوێنانه ته‌نیا 40 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دوورن، "له دوای ئه‌وه‌ی توركیا بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، رژێمی سووریا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئیران كۆبوونه‌ته‌وه و هێز بۆ ناوچه‌كه ده‌نێرن" وته‌بێژی سوپای نیشتمانی سووریا وه‌های گوت.
به‌پێی سی ئێن ئێن، رووسیا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكردووه، به‌پێی هه‌واڵگری سوپای نیشتمانی سووریا، كۆپته‌ره‌كانی رووسیا له بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ناوچه‌كه نیشتونه‌ته‌وه و هێزیان دابه‌زاندووه، وێرای ئه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی پانتسیر -ئێس1-ی له قامیشلۆ جێگیركردووه.
ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی كه بڕیاره له لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامبدرێت، ده‌بێته چواره‌مین ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی توركیا بۆ ناو خاكی سووریا له ساڵی 2016ه‌وه تا ئێستا.