پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لە کۆیە ده‌ستپێدەکات

گوژمەى زیاتر لە (6) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ و درێژی شه‌قامه‌كه‌ زیاتر لە 6 کیلۆمەترە

شه‌قامی فیدراڵ له‌ كۆیه‌ درووست ده‌كرێت
شه‌قامی فیدراڵ له‌ كۆیه‌ درووست ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:

دواى رەزامەندى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر خەرجکردنی بڕى 6 ملیار و 350 ملیۆن دینار، بۆ دروستکردنی شەقامی جووت سایدی فیدراڵ لە ناوەندی قەزایی کۆیە، ئەمڕۆ چوارشەممە (8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ درا كه‌ به‌ شێوه‌كی خێرا كاری له‌سه‌ر بكرێت.

پڕۆژەى دروستکردنى جووت سایدی فیدراڵ لەشارى کۆیە، درێژیەکەى زیاتر لە 6 کیلۆمەترە، پێکهاتووە لە ئەندەر پاسێک، یەک پرد و ئاوەڕۆی لولەیی و قەنتەرە و رووپۆشکردنى شه‌قامه‌كه‌ بە دوو چینى قیرى ستابلایزەر و بایندەر.

پڕۆژەیەکى ستراتیژى گرنگى شارى کۆیەیە و بەگوژمەى (6,350,000,000) شەش ملیار و سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەم نزیکانە دەست بەدروستکردنى دەکرێت.