وه‌زیری ته‌ندروستی ره‌وشی بریندارانی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام ده‌خاته‌ڕوو
"راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنه‌كه"

کوردستان
سامان به‌رزنجی
هێرشی درۆن
تیمه‌كانی فریاگوزاری پزیشكی
رێگه‌ی هه‌ولێر - پیرمام
به‌هاناوه‌چوونی برینداران
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاریی له‌باره‌ی دۆخی بریندارانی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر – پیرمامی خسته‌ڕوو و دووپاتیكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕوداوو و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.
گوتیشی: خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نیە، تەنها سێ هاوڵاتی بە سوکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت.



H.B