بۆچی توركیا له‌مكاته‌دا ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای کوردستان؟
جانتاکەی لاڤرۆڤ لە تورکیا دوو مەلەفی تێدا بوو

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كاتێك 8ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) گه‌یشته ئه‌نقه‌ره جانتاكه‌ی دوو مه‌له‌فی تێدا بوو، تا له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی (مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ) باسی بكات، هه‌نارده‌كردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌ش-ه‌وه كه پێویستی به‌وه‌یه توركیا ئاسایشی ده‌ریاكه بگرێته ئه‌ستۆ، هێرشكردنه ناو خاكی سووریاوه بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا كه شوێنگه‌ی شه‌ره‌ڤانه كورده‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن، كه‌واته هێرش بۆ سه‌ر كورده‌كانی سووریا به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه توركیا ئه‌و رێكکه‌وتنه به‌بیر رووسیادا ده‌هێنێته‌وه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز نهێنییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كاتێك ساڵی 2019 ئه‌و دوو وڵاته رێكکه‌وتوون كه سوپای توركیا به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكی سووریاوه بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه مه‌به‌سته‌كه‌ش لێدانه له به‌رژه‌وه‌ندی كورده‌كانی سووریا.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس سه‌ردانه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ تاوتوێكردنی پێشنیارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه، كه داوای پاككردنه‌وه‌ی ئۆدیسا له مین كه له‌لایه‌ن ئۆكرانیاوه چێنراوه و سه‌لامه‌تی به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیای ده‌ریای ره‌ش تا رێگه به هه‌نارده‌كردنی 22 ملیۆن گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بدرێت، کە له سایلۆكاندا عه‌مباركراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌پێی راپۆرته‌كه توركیا و رووسیا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی ئه‌و هه‌نارده‌كردنه و ئه‌و رێوشوێنی سه‌لامه‌تییه دە‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی توركیا، به‌ڵام ئۆكرانیا كه خۆی خاوه‌نی دانه‌وێڵه‌كه‌یه بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كراوه، بۆیه كیێڤ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره-ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: "جێگه‌ی متمانه نین".
ئه‌نقه‌ره هاوشانی مۆسكۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای كرد، پێویسته ئه‌وروپا سزاكانی سه‌ر مۆسكۆ سوك بكات، بۆئه‌وه‌ی رێگه به هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی رووسیاش بدرێت چونكه قه‌یرانی خۆراكی جیهانی له هه‌ڵكشاندایه، ئارۆن شتاین به‌رپرسی توێژینه‌وه له دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له فلادلفیا-ی ویلایه‌تی بنسلڤانیا، ده‌ڵێت: "هاورده‌كردنی خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی رووسیا هیچ گه‌مارۆیه‌كی له‌سه‌ر نییه، توركیا ئه‌م گه‌مه‌یه چییه ده‌یكات و بۆ چ مه‌رامێك به‌كاریده‌هێنێت؟".
ئه‌نقه‌ره نه‌ك هه‌وڵده‌دات بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا، به‌ڵكو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گره‌نتی سه‌لامه‌تی هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی رووسیا-شی داوه له ده‌ریای ره‌ش-دا، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به چییه؟.
راپۆرتێكی ئێن پی ئار، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه توركیا به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی دیكه‌ی هه‌یه تا ده‌سته‌به‌ری رێکكه‌وتنێك بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكارییه‌ی بۆ رووسیا ده‌یكات له هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌دا بۆ جیهان، ئه‌نقه‌ره پێویستی به ره‌زامه‌ندی مۆسكۆ هه‌یه بۆئه‌وه‌ی هێرشێكی سنووربه‌زێن بكاته سه‌ر شه‌ڕه‌ڤانه كورده‌كانی سووریا كه ئه‌نقه‌ره به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانێت بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
توركیا له رێگه‌ی سێ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی پێشوه‌وه بۆ ناو خاكی سووریا، توانیویه‌تی كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆر له خاكی سووریا بكات له‌نێویاندا شارۆچكه‌ی عەفرین، ته‌ل ئه‌لبیاد و جه‌رابلۆس.
سی ئێن ئێن، له‌راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا دوێنێ 8ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، سه‌ربازانی توركیا ئێستا ئامانجیان كۆنترۆڵكردنی چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی نوێیه له‌وانه ته‌لره‌فعەت و مه‌نبه‌ج كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای یه‌كتربڕی سه‌ره‌كی سه‌ر رێگه‌ی خێرای خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی سووریا كه به M4 ناسراوه.
له راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێن-دا هاتووه كه توركیا ده‌ڵێت: "چه‌كداره كورده‌كانی سوریا شارۆچكه‌ی ته‌لره‌فئات-یان وه‌ك بنكه‌یه‌ك به‌كارهێناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌كداره‌كانی سوپای نیشتمانی سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن و ئۆپۆزیسۆنن دژی رژێمی ئه‌سه‌د".
سێرهی ئیڤاشچینكۆ سه‌رۆكی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی ئۆکرانیا، گاڵته‌ی به هه‌وڵه‌كانی توركیا دێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێكکه‌وتنێك له‌سه‌ر حیسابی هێرش بۆ سه‌ر باكووری سووریا، "توركیا هێزی پێویستی له ده‌ریای ره‌ش-دا نییه بۆ گره‌نتی ئاسایشی بارهه‌ڵگره‌كانی دانه‌وێڵه و به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرانیا". ئه‌و دوێنێ 8ی حوزه‌یران وه‌های گوت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه پاككردنه‌وه‌ی ده‌ریاكه له‌مینی ده‌ریایی نزیكه‌ی 3 بۆ 4 مانگی ده‌وێت، گوتیشی: "رووسیا ده‌ریاكه‌ی مین رێژ كردووه".
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه مێرڤی تاهیر ئۆغلۆ، رێكخه‌ری به‌رنامه‌ی توركیا له پڕۆژه‌ی دیموكراسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگەیاند: "لە راستیدا توركیا پێویستی به‌و نیعمه‌ته‌ی رووسیایە، بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ین"،
ئەوەشی خستەڕوو: "پێموایه سیاسییه‌كانی توركیا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م ئیمتیازه له‌لایه‌ن رووسیاوه مسۆگه‌ر بكه‌ن".
ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی كه بڕیاره له لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامبدرێت، ده‌بێته چواره‌مین ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌ی توركیا بۆ ناو خاكی توركیا له ساڵی 2016ه‌وه تا ئێستا.
