یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی ژنان به جلی مه‌له‌وانی نمایشێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی یه‌كه سه‌ربازییه‌كه بڕیاری سزادانیان دراوه

K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه یه‌كه‌كی سه‌ربازیی ژنان له كۆڵۆمبیا له‌ژێر باران به جلی مه‌له‌وانی پێڵاوی پاژنه‌به‌رز و كڵاوی سه‌ربازییه‌وه نمایشێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی درووستكرد و سوپای وڵاته‌كه بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كه‌یان بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "لاپریس"، ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه‌ی ژنان له ئاهه‌نگی كۆتایی خزمه‌تی سه‌ربازییان به جلی نیمچه‌ڕووته‌وه، كه جلی مه‌له‌وانییه، به ئاماده‌بوونی تیپی "ئه‌یاكۆچۆ" له "مانیزالیس" له ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی كۆڵۆمبیا نمایشی سه‌ربازییان ئه‌نجام داوه.
به‌هۆی پۆشینی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه له ئاهه‌نگه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ره‌خنه له سوپای ئه‌و وڵاته گیراوه و به نمایشێكی "نه‌شیاو" وه‌سف كراوه.

فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی پێنجه‌می سوپای كۆڵۆمبیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بابه‌تی پۆشینی جلوبه‌رگه‌كه، به‌راوردێك بووه له نێوان گه‌شه‌سه‌ندنی جلی سه‌ربازیی كۆن و ئێستا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌وه داواكراوه لێكۆڵینه‌وه بكرێت و رێوشوێنی رێككاری و ئیداری ده‌گیرێته‌به‌ر.