جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا: قه‌رزداری هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانین
"هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌ی خه‌ڵكی مووسڵ بوو"

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن عه‌لاف، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له ساڵیادی كه‌وتنی مووسڵدا رایگه‌یاند، هیچ كات هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی له‌یادناكه‌ین، له سێ ساڵدا پێشوازییان له لێقه‌وماو و ئاواره‌كانی مووسڵ كرد.
عه‌لاف بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی له رۆژی كه‌وتنی مووسڵه‌وه تاوه‌كو رۆژی رزگاركردنی مێژوویی بوو، ئه‌وان وه‌ك خه‌ڵكی مووسڵ قه‌رزداری هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانین.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا گوتی: "هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی كه‌وتنی مووسڵه‌وه تاوه‌كو رزگاركردنی مێژوویی بوو، خه‌ڵكی مووسڵ هه‌میشه باسی ده‌كه‌ن، له پرسی پێشوازیكردن و داڵده‌دانی ئاواره‌كان، كه له‌ده‌ستی زۆرداری داعش رایانده‌كرد، من به چاوی خۆم له سێ ساڵی رابردوودا بینیم كه هه‌رێمی كوردستان چۆن ببووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی مووسڵ".
گوتیشی: "له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی، كه ئه‌وكاته گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگی فه‌رموو، عه‌ره‌به‌كان میوانی منن و رێگه ناده‌ین كه‌س خراپه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی مووسڵ قه‌رزداری ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژووییه‌ن".