840 کیلۆگرام کۆکاین لە کارتۆنی مۆزی سوپەرمارکێتەکان دەدۆزرێتەوە

کارتۆنی مۆز
کارتۆنی مۆز

K24 – هەولێر:

لە چەند سوپەرمارکێتێکی کۆماری چیک دەستبەسەر 840 کیلۆگرام کۆکایندا دەگیرێت کە لە کارتۆنی مۆزدا شاردرابوونەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ 10ـی حوزەیرانی 2022، پۆلیسی ئەو وڵاتە لەلایەن ستافی چەند سوپەرمارکێتێکەوە لە دوو شاری جیاواز ئاگادارکرابوونەوە کە لەناو کارتۆنی مۆزدا ماددەی هۆشبەری کۆکاین شاردراوەتەوە.

پۆلیس رایانگەیاند، جگە لە سوپەرمارکێتەکان چەند شوێنێکی دیکە گەڕاون کە کارتۆنەکانی لێوە هاتووە و دەرکەوتووە کۆکاینەکان لە کۆڵۆمبیاوە لە کارتۆنی مۆزدا هێنراونەتە وڵاتەکەوە.

ئاماژە بەوەش درا، تا ئێستا 840 کیلۆگرام لە کۆکاین دەستی بەسەردا گیراوە، کۆی ئەو بڕە پارەیەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە دابەشکردنی ئەو کۆکاینە قازانجیان لێدەکرد، بە نزیکەیی دەگەیشتە 85 ملیۆن دۆلار.

Fly Erbil Advertisment