زیلینسكی: ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهان به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
"وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر رووسیا سه‌رده‌كه‌وێت"
![ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا / فۆتۆ: AFP](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Jun-2022/165495436756654654654654654.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند، كیێڤ به‌سه‌ر رووسه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی كیشوه‌ری ئاسیا كه له سه‌نگاپووره به‌ڕیوه ده‌چێت، ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گوتارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه سه‌رده‌كه‌وێت، كه رووسیا هه‌ڵگیرساندووه.
زیلینسكی هۆشداری دایه جیهان، له داهاتوودا تووشی برسییه‌تی و قه‌یرانی كه‌می خۆراك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت رووسیا ئابڵووقه‌ی سه‌ر به‌نده‌ره‌كان هه‌ڵنه‌گرێت.
زیلینسكی گوتی: "جیهان به شێوه‌یه‌كی تووند دووچاری برسییه‌تی و كه‌می خۆراك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه ئابڵوقه‌ی رووسه‌كان بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كان به‌رده‌وام بێت". ده‌شڵێت: "ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهان به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
ئابڵووقه‌ی كه‌شتی گه‌لی رووسه‌كان له ده‌ریای ره‌شه‌وه بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئۆدیسا، بووه‌ته هۆی دروستكردنی گرانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له جیهاندا، كاتێك 22 ملیۆن تۆن گه‌نمی ئۆكرانی له‌م به‌نده‌رانه‌دا رێگریان لێده‌كرێت ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی جیهان بكرێن.
پێشتریش ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتی نهتهوهیهكرتووهكان رایگه‌یاندبوو، كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر جیهان خێراتر ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراك.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رووسه‌كان به‌رپرسانی رۆژئاوا به دروستبوونی برسییه‌تی له جیهاندا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی سزاكان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناردنی گه‌نم له جیهاندا دروستكردووه.