چین: ئامادهین جهنگ ههڵبگیرسێنین
"بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵەکانی سەربەخۆیی تایوان سەرکوت دەکەین"

K24 - ههولێر:
وهزیری دهرهوهی چین له كۆبوونهوهی ئاسایشی كیشوهری ئاسیا له سهنگاپووره ئهمڕۆ دەستی پێکرد، لەگەڵ وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا کۆبووەوە.
وەزیری بەرگریی چین رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە لە دژی جوداخوازان بەرگریی لە تایوان بکات و بۆ ئەمەش ئامادەن جەنگ ھەڵبگیرسێنن.
بەگوێرهی راگەیەندراوی ڤو چیان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی چین، وەزیری بەرگریی ئهم وڵاته، ڤێی ڤینگھی لەمیانی گفتوگۆی لەگەڵ ھاوتا ئەمهریکییەکەی، لوید ئۆستن، رایگهیاند، "بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵەکانی سەربەخۆیی تایوان سەرکوت دەکەن و ئەگەر پێویست بێت لەم پێناوەدا دەجەنگن".
وەزیری بەرگریی چین لە کۆبوونەوەکەیدا لهگهڵ ئۆستن جەختی لە ھەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر پرسی تایوان کردهوه و ئاماژهی بهوه كرد، ئەوان پێداگرن لە پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی لە دژی ئەوانەی بوێری ئەوە نیشاندەدەن تایوان لە چین جیا بکەنەوە.
بەھۆی سەرھەڵدانی جەنگی ناوخۆ لە چین دوای جەنگی جیھانی دووەم، پارتی کۆمۆنیستی چین بە سەرکردایەتی ماوو زیدۆنگ لە ساڵی 1949 دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت و کۆماری گەلی چینی راگەیاند.
لە بەرامبەردا ئەندامانی پارتی نەتەوەیی چین بە سەرکردایەتی چان کایشێک لە تایوان جێگیربوون و بانگەشەی ئەوەیان کرد دەسەڵاتی "کۆماری چین" کە لە ساڵی 1912وە دامەزراوه، لە دوورگەکەدا بەردەوامە و سەربەخۆیان راگەیاندبوو.
ھەرچەندە ئەم ھەوڵە لەلایەن چینەوە قبوڵ نەکرا، بەڵام تایوان تا ساڵی 1971 نوێنەرایەتی چینیان لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکرد.
لە ساڵی 1971 لە دەنگدانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاردرا حکومەتی پەکین بە تاکە نوێنەری شەرعی چین بناسرێت و پێگەی تایوانیش لە سەکۆی نێودەوڵەتییدا بە پێناسەنەکراوی مایەوە.