شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: زۆرینەی تۆمەتبارەكانی كاره‌ساتی سپایكه‌ر و كه‌وتنی موسڵ هێشتا ئازادن
"كاره‌ساتی سپایكه‌ر بووه هۆی سەرنوگمبوونی دەیان هەزار هاووڵاتی سڤیل و كۆچپێكردنی ملێۆنەها كه‌س"

K24 - هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، جێگەی داخە زۆرینەی تۆمەتبارەكانی كاره‌ساتی سپایكه‌ر و رووداوه‌كانی كه‌وتنی موسڵ هێشتا ئازادن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا، بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر كەوتنی پارێزگای موسڵ و كارەساتی سپایكەر لەسەر دەستی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014 رایگه‌یاند، ئەوەی روویدا لە كارەسات و تاوانی ترسناك دەرهەق بەگەلەكەمان لەچەندین ناوچەی عێراق، بووه هۆی شەهید و برینداربوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هاتووه، رووداوه‌كانی موسڵ و كاره‌ساتی سپایكه‌ر بوونه هۆی سەرنوگمبوونی دەیان هەزار هاووڵاتی سڤیل و كۆچپێكردنی ملێۆنەها كه‌س.
شاخەوان عەبدوڵڵا لەبەشێكی دیكه‌ی بەیاننامەكەدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەداخەوە زۆرینەی تۆمەتبارەكانی كاره‌ساتی سپایكه‌ر و كه‌وتنی موسڵ بێ لێپرسینەوە و بەسزا گەیاندنیان، هێشتا ئازادن.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كاردەكەین بۆ كاراكردنی راسپاردەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمانی كە لە ساڵی 2014دا دوای رووداوەكانی موسڵ پێكهات، ئەو دۆسییە هێشتا وەك خۆیەتی و دانەخراوە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواشیكرد قەرەبووی خانەوادەی شەهیدان بكرێتەوە، خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان پێشكەش بە ناوچە ئازادكراوەكان بكرێت، زامنی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بكرێت.