زێلێنسكی: چاوهڕێی ههفتهی داهاتوو دهكهین
"وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەمان داوەتە، كه نیسانی ئەمساڵ ئاراستەمان كرابوون"
K24- ههولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، چاوەرێین هەفتەی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا وەڵاممان بداتەوە بزانین ئەو هەموو قوربانیەی بۆ ئازادی و دیموکراسی و بەها هاوبەشەکانمان لەگەڵ ئەوروپا داومانە جێی خۆیان گرتووە یان نا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبهشدا لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کیێڤ، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی داوای كرد، کاری جددی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا بکرێت.
سهرۆكی ئۆكرانیا له درێژهی گوتهكانیدا دووپاتیكردهوه، "وەڵامی یەکێتی ئەوروپا بۆ داواکارییەکەی ئۆکرانیا بۆ بوونە ئەندام لە یهكێتییهكهیان گرنگە، چونکە خەڵکی ئۆکرانیا پشتراست دەبێتهوه، لهوهی ئایا ئەو ئازادی و دیموکراسی و بەها هاوبەشانەی لەپێناویدا قوربانیمان بۆ داون جێی خۆیان گرتووە یان نا".
زێلێنسكی رووی قسهكانی له سهرۆكی كۆمسیۆنی یهكێتی ئهوروپا كرد و گوتی: "وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەمان داوەتە، كه نیسانی ئەمساڵ ئاراستەی ئێمەتان کردبوو، هەفتەی داهاتووش چاوەرێی وەڵامی ئێوە دەبین، بزانین ئۆکرانیا بەگوێرەی رێککەوتنەکەی کۆپنهاگن گونجاوە بۆ بوونە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و بەگوێرەی راپرسیەكیش زۆربەی خەڵکی ئاسایی ئەوروپی ئۆکرانیا بەبەشێك لە خێزانی ئەوروپی دەزانن".
ئاماژهی بهوهشدا، "بەداخەوە شەڕ هێشتا بەردەوامە، گرنگە ئەوروپا سزاکانی سەر رووسیا توندتر بکات، بەتایبەتی بانکی گازپرۆم و کۆمپانیاکانی دیکە كه لە داگیرکارییەکانی لەسەر خاکی ئۆکرانیا هاوکاری رووسیا دەکەن".
H.B