عێراق یادی قوربانیانی سپایكه‌ر ده‌كاته‌وه
تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌و تاوانه رووبه‌ڕووی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
تاوانی سپایكه‌ر له 12ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014 روویدا، كاتێك 1700 سه‌ربازی عێراق به دیلی كه‌وتنه ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، هه‌ر هه‌موویان گولـله‌باران كران.
له 12ـی حوزه‌یرانی 2014" دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش موسڵ و تكریتیان كۆنتڕۆڵ كرد، زیاتر له 1700 سه‌ربازی عێراقییان به دیلگرت، پاشان به‌ره‌و یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن بردران، هه‌ر هه‌موویان له‌وێ گولـله‌باران كران و ژماره‌یه‌كیان به زیندوویی نێژران.
چه‌كدارانی داعش ڤیدیۆ و فۆتۆی ئه‌م رووداوه‌یان تۆماركرد، هه‌ندێك له‌و سه‌ربازانه به راكردن له‌و كووشتاره به كۆمه‌ڵه رزگاریان بوو.
بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی سپایكه‌ر رووداوێكی شۆك و گه‌وره بوو، دوای ماوه‌یه‌ك ماڵباتی قوربانیان خۆپیشاندانیان دژی فه‌رمانده‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر كرد، كه ئه‌وان به‌رپرس بوون له راده‌ستكردنی 1700 سه‌ربازی عێراقی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێراقییه‌كان، حكومه‌تی عێراقی ئه‌وكات كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، بۆ رازیكردنی خۆپیشانده‌ران و كه‌سوكاری قووربانییان، نزیكه‌ی 50 كه‌سی وه‌ك تاوانباری سپایكه‌ر ده‌ستگیركرد، زۆربه‌شیان ئه‌ندامانی حزبی به‌عس بوون.
قوربانییان:
383 زیقاڕ
382 بابل
به‌غدا 292
دیوانیه 252
كه‌ربه‌لا 132
دیاله 119
نه‌جه‌ف 99
موسه‌ننا 86
واسیت 80
سه‌لاحه‌دین 26
كه‌ركووك 17
میسان 16
به‌سره 10
هه‌ولێر 7
ئه‌نبار 2