سه‌در داوا له كوتله‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ن
سوپاسی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیش (رزگاری نیشتمانی) ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له نووسراوێكی ده‌ستنووسدا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كه‌ی كرد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌در رووی قسه‌كانی له كوتله‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و نووسیویه‌تی: "له‌سه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌دری، براكه‌م (حه‌سه‌ن عه‌ذاری) خودا بیپارێزێت، پێویسته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خوشك و براكانمان له كوتله‌ی سه‌دری پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی نوێنه‌ران بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی ده‌ستنووسه‌كه‌یدا هاتووه: "ئه‌وپه‌ڕی سوپاسم بۆیان هه‌یه، بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌و ماوه كورته‌دا پێشكه‌شیانكرد و خودا پاداشتیان بداته‌وه، هه‌روه‌ك سوپاسمان بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان له هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی هه‌یه، بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێشكه‌شیانكرد.. لای منه‌وه ئه‌وان ئێسیتا ئازادن و خودا پاداشتیان بداته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌روه‌ها سوپاسێكی تایبه‌تم بۆ ئامۆزاكهمان، به‌ڕێز جه‌عفه‌ر سه‌در هه‌یه، خودا سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بكات، كه كاندیدی سه‌ربه‌خۆی ئێمه بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌م هه‌نگاوه‌م وه‌ك قوربانیدانێكه له‌پێناو نیشتمان و گه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌نووسی نادیار رزگاریان ببێت، هه‌روه‌ك پێشتریش له‌پێناو ئازادی عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی قوربانیمانداوه".
سه‌در له كۆتاییدا نووسیویه‌تی: "یه‌كه‌م جار نیشتمان و گه‌ل، خودایه من ئه‌ستۆپاكی خۆم به‌رامبه‌ر تۆ و گه‌له‌كه‌م نیشاندا.. و سڵاو" هێناوه.
H.B