شوانێك له سنووری شارۆچكه‌ی داقووق له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنرا
شوانه‌كه خەڵكی ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتووە و بۆشوانكاری هاتووه‌تە ناوچه‌كه

K24 - كەركووك:
داعش لە سنووری گوندی حەفتەغاری باشووری شارۆچكەی داقوق شوانێكی بەرەو شوێنێكی نادیار رفاند و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه.
شاهێدحاڵێك له گوندەكە بە كوردستان24ی راگەیاند، شوانەكە ناوی "سەید كەریم سەید محەمەد"ـە و خەڵكی ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتووە و عه‌ره‌به، بۆشوانكاری هاتووه‌تە حەفتەغار.
تا ئێستا هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی عێراق هیچ زانیارییه‌كانیان له باره‌ی ئه‌و شوانه عه‌ره‌به‌ی خورماتوو ئاشكرا نه‌كردووه، كه له گوندی حەفتەغار رفێنراوه، كه ده‌كه‌وێته باشووری شارۆچكەی داقوقه و 30 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه دووره.
بارودۆخی ئەمنیی سنووری ماددەی 140 لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خراپە و بەردەوام داعش هێرش و پەلاماری هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەدات، بەوهۆیەشەوە تاكو ئێستا چەندین گوندی كوردنشین چۆڵكراون.