ماكرۆن "ئابووری جه‌نگ"ی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند
داوای دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی یاسای پرۆگرامسازی سه‌ربازیی له وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، وڵاته‌كه‌ی پێی ناوه‌ته قۆناغی "ئابووری جه‌نگ" و داواشی له وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه جیۆسیاسییه هه‌نووكه‌ییه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه بۆ پرۆگرامسازیی سه‌ربازی بكه‌نه‌وه.
ماكرۆن له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كردنه‌وه‌ی پێشانگای چه‌ك له وڵاته‌كه‌ی گوتی: "من ده‌مه‌وێت دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆگرامسازی سه‌ربازی (LPM) 2019 – 2025 بكرێته‌وه" و روونیشیكرده‌وه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه بۆ گونجاندنی ئامرازه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئه‌نجامی جه‌نگی ئۆكرانیا هاتوونه‌ته ئاراوه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "داوام له وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان كردووه، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاسای پرۆگرامسازی سه‌ربازی بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ دۆخی جیۆسیاسی ئێستا بگونجێت".
ماكرۆن دووپاتیكرده‌وه، "زیاتربوونی هه‌ڕه‌شه‌كان هه‌روه‌ك له ململانێكانی ئۆكرانیا ده‌بینین كه له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ر سه‌ریانهه‌ڵداوه، ئه‌ركی ئه‌وه ده‌خاته سه‌ر شانمان كه هه‌نگاوی خێراتر و به‌هێزتر و به كه‌مترین تێچوو بنێین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هێشتا كاری زۆرمان ماوه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه قووڵه‌كان بگونجێنین كه پێیدا تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك گومانی له جددیه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه هه‌بێت، ئه‌وه‌نده به‌سه كه جارێكی دیكه ئاوڕێك له ئۆكرانیا بداته‌وه، كه سه‌ربازه‌كانی داوای چه‌كی نوێ ده‌كه‌ن و كه مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه".
H.B