سیناتۆرێكی ئەمریكی: وتەكانی نادیە موراد لە كۆنگرێس زۆر كاریگەربوون
"بەربەریەت و وەحشیگەری داعش تیرۆریستیە جیھان زیاتر روون بوویەوە"

K24 - واشنتن
رۆن جۆنسن سیناتۆری ئەمریکی و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش لە کۆنگرێسی ئەمریكا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (كوردستان24) رایگەیاند: "وتەکانی نادیە موراد لە کۆنگرێس زۆر کاریگەر بوون و لە زاری قوربانیەکی دەستی داعشەوە بەربەریەت و وەحشیگەری ئەو رێکخرواوە تیرۆریستیە بۆ خەڵکی ئەمریکا و جیھان زیاتر روون بوویەوە".
جۆنسن گوتیشی: "ھیوادارام دوای وتەکانی نادیە خەڵکی ئەمریکا تێبگات ئەمریکا پێویستی بە چ جۆرە سەرکردایەتێەک بۆ لە ناوبردنی داعش".