ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان: رەفتارێكی نامروڤانە بەرامبەر به خانمان کراوە
ئیدانەی ئەو رووداوەی ناو دادگای سلێمانی دەكەین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەم هەڵسوکەوتە ناشارستانییە، کە لە شوێنی سەروەریی یاسا ئەنجامدراوە، سەرەتاترین بنەماکانی مافی مرۆڤ پێشێلکراوە.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانماندا هاتووه، دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین كە زوو هاتنە سەرخەت.
ئه‌مڕۆ له ناو دادگای سلێمانی شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵپژان له نێوان كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منیی درووست بوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییه‌كه راگیراوه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان:
بەناوی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی ئەو رووداوەی ناو دادگای سلێمانی دەكەین، كە تێیدا چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی نا مروڤانە و نا پیشەییانەیان لەبەرامبەر ژمارەیەک لە خانمان ئەنجامدا.
ئەم هەڵسوکەوتە ناشارستانییە، کە لە شوێنی سەروەریی یاسا ئەنجامدراوەو سەرەتاترین بنەماکانی مافی مرۆڤ پێشێل کراوەو ڕەفتارێكی نامروڤانە بەرامبەر بە خانمان کراوە.
دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین كە زوو هاتنە سەرخەت و ئەنجوومەنێكیان بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكهێنا، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەكەین كە بە زووترین كات تاو‌انبارانیان دەستگیركرد، بۆ ئەوەی بە سزای رەوای خۆیان بگەیەندرێن.
ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان
13ی حوزەیرانی 2022