لە ئیمارات جارێكی دیكە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەشەنەیسەندووەتەوە
"تووشبووانی كۆرۆنا 100% زیادی كردووە"

K24 - ههولێر:
تاهر عامری، گوتەبێژی فەرمی سهرۆكایهتی فهرمانگهی قەیرانەكان و باری لهناكاوی ئیمارات رایگەیاند، لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بە رێژەی سەد لە سەدا زیادی كردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاردرا ماوەی کارایی رێكارەكانی خۆپارێزی چڕتر بكرێتەوە و بەستنی دەمامک لە شوێنە داخراوەکاندا كراوهته ناچاری و سەرپێچیكار سزای دارایی دەدرێت، هەروەها هەر کەسێک ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێت.
دەسەڵاتدارانی ئیمارات جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە پابەندبوون بە رێوشوێنی خۆپارێزی کردووەتەوە.