روونکردنەوەی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لەبارەی رووداوەکەی دادگای سلێمانی

"دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین"

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان - هەولێر
ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان - هەولێر

K24 - هەولێر:

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێی دادگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.

لە روونکردنەوەی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاتووە، له‌ رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روویدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ ناخۆش و نه‌خوازراوه‌، بڕیارماندا به‌ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.

دوێنێ دووشەممە 13ـی حوزەیران، له‌ناو دادگای سلێمانی شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵپژان له‌ نێوان كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منیی درووست بوو، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه‌، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییه‌كه‌ دەستبەسەر کراوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هه‌ریه‌ك له‌ دایك و هه‌شت خوشكی تارقی به‌قاڵ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری راگرتنیان بۆ ده‌ركراوه‌ و دواتر ئازاد كران.

Fly Erbil Advertisment